١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

لقی دووی پارتی دیموکراتی کورستان کۆمەک بۆ کوردستانی رۆژئاوا کۆدەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 دوای ئەوەی لەلایەن لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان لەشاری هەولێر راگەیاندرا،  لە رێورەسمێکدا بەئامادەبوونی عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو و موسا ئەحمەد جێگری بەرێوەبەری دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمر و کارگێرانی لق و بەرپرسی ناوچەکان و ژمارەک لە بەرپرسانی دیکە، یەکەم کاروانی ئەم کۆمەکییە کە زیاتر لە  1000  هەزار تەنی لە هەموو جۆرە خۆراکێکی لە خۆ گرتبوو بە هاوکاری دەزگای خێرخوازی بارزانی گەیانرایە فیشخابور بۆ گەیاندنی بە کوردانی رۆژئاوا.
لە وتەیەکدا بەرپرسی لقی دوو سوپاس و ستایشی هەموو ئەو خەڵکە خێرخوازانەی شاری هەولێری کرد بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە ناوچەکان توانراوە ئەو چەند هەزار تەنە لە پێداویستیی خۆراک کۆبەکەنەوە، هەروەها تەئکیدی کردەوە ئەم کۆمەک و هاوکاریانە لە شاری هەولێر بەردەوامیان دەبێت و لە چەند رۆژی داهاتووش کاروانێکی تری لەم شێوەیە دەگەیەنین بە کوردستانی خۆرئاوا، بۆ ئەوەی رەوشی ژیانی کوردانی رۆژئاوا باشتر بکەین، پاشان موسا ئەحمەد جێگری بەرێوەبەری دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمر سەبارەت بەگەیاندنی ئەم هاوکارییەی کە لە لایەن لقی دوو کۆکرابووە وتەیەکی پێشکەش کرد.

 

هەواڵی پەیوەندیدار