پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتییەوە

بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حاجی عادل عەبدولقادر حسێن)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حاجی عادل عەبدولقادر حسێن) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیزان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بە دوور بگرێت. مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان 15/10/2023




