٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسییەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (مەجید فەتحووڵڵا بەگ)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری دەڤەری خانەقین و سەرۆک هۆزی دەلۆ خوالێخۆشبوو(مەجید فەتحووڵڵا بەگ) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە به‌ دوور بگرێت.
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
8/10/2023

هەواڵی پەیوەندیدار