٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

په‌یامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی جەژنی (جەمایێ) ئێزیدیان

سەرچاوە: KDP.info

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی (جەمایێ)ی خوشک و برایانی ئێزیدی، گەرمترین پیرۆزبایی لە میری ئێزیدیان و کەسایەتی و شێخانی ئێزیدی و ئەنجوومەنی روحانی ئایینی ئێزیدییان و سەرجەم خوشک و برایانی ئێزیدی دەکەین، ئومێدەوارین ئەو جەژنە بە خۆشی و ئارامی بەسەر ببەن. 

بەو بۆنەیەوە هەمدیسان جەخت لەسەر بەهێزکردنی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان لە نێوان گشت پێکهاتە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، داواکارین بە هەموو لایەک کاربکەین بۆ پاراستنی ئەو ئەزموونە و دەستکەوتەکانمان. 

لەو دەرفەتەدا وەک هەمیشە پشتیوانی و پاڵپشتیی خۆمان و سەرۆک بارزانی بۆ دابینکردنی ئاسوودەیی و سەقامگیریی و بەدیهاتنی خواست و ویستە رەواکانتان دووپات دەکەینەوە، هەروەها بەردەوام دەبین لە هەوڵ و هەماهەنگیمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عیراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەرکردنی یەکجارەکی کێشەی ئەو ناوچە و شارانەی شوێنی نێشتەجێبوونی خوشک و برایانی کوردی ئێزیدین. 

جارێکی دیکە جەژنی جەمایێ لە خوشک و برایانی ئێزیدی پیرۆز بێت، ئومێدەوارین هەر شاد و سەرفراز و بەختەوەر بن. 

 

مەکتەبی سیاسیی 

پارتی دیموکراتی کوردستان 

هەواڵی پەیوەندیدار