٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو خاتوو سەبریە ئەبابەکر ئەحمەد دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو سەبریە ئەبابەکر ئەحمەد دەکات.

بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (سەبریە ئەبابەکر ئەحمەد)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (سەبریە ئەبابەکر ئەحمەد) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

خوالێخۆشبوو خاتوو (سەبریە ئەبابەکر ئەحمەد) یەکێک بوو لەو کەسایەتی و کادیر و ئافرەتە چالاکانەی پارتیمان و لە کار و خزمەتکردندا کەسایەتییەکی دیار و بەرچاو بووە.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدووربن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٣-١٠-٢٠٢٣

هەواڵی پەیوەندیدار