پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

بۆ کۆچی دوایی (د.فراز شێخ مارف بەرزنجی) بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (د. فراز شێخ مارف بەرزنجی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (د. فراز شێخ مارف بەرزنجی) هاوسەری بەڕێز (شێخ مستەفا شێخ ئیسماعیل)مان بیست، بەو هەواڵە خەمناکەوە پرسەوسەرخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هاوەڵ و دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. جارێکی دیکە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن..
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
24/9/2023




