پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حاجی عەلی تەمەر رێکانی)

بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حاجی عەلی تەمەر رێکانی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیار و ناسراوی دەڤەری بادینان خوالێخۆشبوو (حاجی عەلی تەمەر رێکانی) مان پێگەیشت.
بە خەمناکییەوە پرسە و سەرخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیزان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
21/9/2023




