پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد تەها سلو)
__2023_09_12_h18m20s49__HK.jpg)
بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد تەها سلو) بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کادیر و کەسایەتی دیار و پێشمەرگەی دێرین خوالێخۆشبوو (ئەحمەد تەها سلو) مان بیست. بە خەمناکیەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکارو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمیی هەڤاڵان و دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. جارێکی دیکە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە و داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
12/9/2023




