لقی2ستایشی یانهی ئافرهتانی ههولێری كرد
دوایى سەرکەوتنی تیپى تۆپى دەستى یانەى ئافرەتانى هەولێر بە پلەى یەکەم لە وەرزى رابردووى خولى عێراق و تۆپى پێى یانەى ئافرەتانى هەولێر لە یەکەمین فوتسالى کچان وسەرکەوتنیان بە پلەى دووەم، بەم بۆنەوە ئەمرۆ عهلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو بە ئامادەبوونى کارگێڕانى لق و بەرپرسى نوسینگەى وەرزشوانان لەهەولێر، پێشوازى لە هەردوو تیپى تۆپى دەستى یانەى ئافرەتانى هەولێر و تۆپى پێى یانەى ئافرەتانى هەولێر کرد..
بەرپرسى لق دوایى تیشکی خستنە سەر هەموو دەستکەوتەکان، پێشکەوتنەکانى بوارى وەرزشى بەگرنگ و پربایەخ بۆ قۆناغى ئەمڕۆى هەرێم بەبەرزى وەسف کرد، هەروەها رۆڵى وەرزشکاران بەگشتى و وەرزشوانانى ئافرەت لە هەموو ئاستەکانى وەرزشدا چ لە خولی نێودەوڵەتى و عەرەبى و عێراقى و کوردستانیدا سەرکەوتن وپێشکەوتنى گەورەو خەلاتى نایابیان بەو مەبەستە بەدەست هێناوە بەرزهەلسەندگاند، ئەمەش جێگاى شانازییە بۆ ئەزموون و کیانى دیموکراسى کوردستان، هەر لەو دیدارەدا بەرپرسى لق تەئکیدى کردەوە ئەمڕۆ رۆڵى وەرزش هیچى کەمتر نییە لە سیاسەت بۆ ناساندن و پێشکەوتنى میللەتان بەدونیادا و لەم روانگەوەش ستایشى یاریزانانى کچان و کوڕانى شارى هەولێرى کرد کەتوانیویانە ببنە پێشەنگ لە نێو هەموو ئاستەکاندا، لەم رووەوە پاڵپشتى لە تواناکان و سەرکەوتنەکانى هەردوو تیپ کرد و تەئکیدى لە چارەسەرکردنى کێشەو کەموکورییەکانیان کردەوە، پاشان خەڵاتى رێزلێنان لەلایەن بەرپرسى لق بەخشرایە هەردوو تیپ..

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


