٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (سەید ئەحمەد شێخ ڕەشید ژاراوەیی)

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێز خانەوادەی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (سەید ئەحمەد شێخ ڕەشید ژاراوەیی)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (سەید ئەحمەد شێخ ڕەشید ژاراوەیی)مان پێگەیشت، بەو کۆستە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەین. ئومێدەوارین، دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵان و دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
27/8/2023
 

هەواڵی پەیوەندیدار