پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌ریه‌ک له پارتی ساینوری فه‌رمانره‌وای کۆریای باشور و پارتی نورئوتانی فه‌رمانره‌وای کازاخستان په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌کانیان ده‌ده‌ن

به مه‌به‌ستی زیاتر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ پارته‌کانی وڵاتانی جیاجیای دنیا، ئه‌مرۆ له مه‌کته‌بی پیوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له هه‌ڤاڵانی مه‌کته‌ب، له دوو دیداری جیاجیادا، له‌گه‌ڵ شاندێکی پارتی ساینوری فه‌رمانره‌وای کۆریای باشور به سه‌رۆکایه‌تی ئۆ یۆنگ هی په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و پارتی نورئۆتانی فه‌رمانره‌وای کازاخستان به سه‌رۆکایه‌تی داورین موسلیمۆڤ کۆبوونه‌وه .
شاندی پارتی ساینوری کۆریای باشور، خۆشحاڵی زۆری خۆیان ده‌ربری بۆ هاتنیان بۆ کوردستان و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و هیوایان خواست هه‌روه‌ک چۆن په‌یوه‌ندبیه‌کی به‌هێز له سه‌ر ئاستی حکوومه‌ت و پێکهاته‌کانی دیکه‌ی نێوان هه‌رێمی کورستان و کۆریای باشور هه‌یه، به هه‌مان شێوه‌ش په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی ساینوری کۆریای باشور پێش بکه‌وێت . بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ردوولا تاوتوێی به‌رنامه‌یه‌کی چروپڕی ئاینده‌یان کرد له ئاڵوگۆڕی شاندو ئه‌زموونی هه‌ردوولا له کاری سیاسی و هه‌ڵبژاردن و کاری په‌رله‌مانی . شاندی پارتی ساینوری کۆریای باشوور به فه‌رمی بانگهێشتی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانیان کرد تا له نزیکترین ده‌رفه‌ت سه‌ردانی کۆریای باشور بکات .
له کۆبوونه‌وه‌ی دووه‌مدا له‌گه‌ڵ پارتی نورئۆتانی کازاخستاندا، شاندی میوان خۆشحاڵی زۆری خۆیان ده‌ربری بۆ سه‌ردانی کوردستان و کۆبوونه‌وه‌یان له گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان . هه‌ردوولا جه‌ختیان له سه‌ر گرنگی و بایه‌خی فراوانتر کردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ردوولا کرده‌وه .
له هه‌ردوو دیداردا، هێمن هه‌ورامی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، به وردی له باره‌ی پێکهاته و سیاسه‌ت و روانینی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پرسه‌کانی دیموکراسی و حوکمرانی و ئه‌زموونی کاری 66 ساڵه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانی بۆ شاندی میوان شیکرده‌وه .

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


