٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پرسەنامەیەک لەمەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێز خانەوادەی کەسایەتی دیارو ناسراوی گەلەکەمان (بایزئاغای سواراغای بڵباس) بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیارو ناسراو (بایزئاغای سواراغای بڵباس) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسەوسەرخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

خوالێخۆشبوو(بایزئاغای سواراغای بڵباس)کەسایەتیەکی ناسراو و دڵسۆزو خەمخۆری دەڤەری بیتوێن و پشدەر بوو، ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و هاوەڵ و ماتەمگێرانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. جارێکی دیکە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن..

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

24/8/2023

هەواڵی پەیوەندیدار