بهئامادهبوونی بهرپرسی لقی 2 و بهنوێنهرایهتی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان چلهی خوالێخۆشبوو مەحمەد حبوبی بهڕێوهچوو
ئەمرۆبەئامادەبوونی عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو بەنوێنەرایەتی مەکتەبی سیاسیپارتی دیموکراتی کوردستان و محمود عوسمان ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانیعێراق و ژمارەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حزب و لایەنەسیاسییەکان وژمارەیەکی دیکە لە کەسایەتی عەرەبی و خانەوادەی خوالێخۆش بوو لەرێورەسمێکدا چلەی خوالێخۆشبوو کەسایەتی نوسەرو سیاسی عەرەبی و دۆست وداکۆکیکارێکی دڵسۆزی گەلی کورد (مەحمەد حبوبی) لە گۆرستانی مەلا فەندی لەشاری هەولێر لە شوێنی بەخاک سپاردنیبەرێوەچوو....
لە میانی بەرێوەچونی چلەی خوالێخۆشبوو، دوایی دانانیتاجە گولینەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن عەلی حوسێن ودانانی تاجە گولینەی حزب ولایەنە سیاسییەکان، پاشان لە چەند وتەیەکدائامادەبوان دوایی دووبارە سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵەی خوالێخۆشبو، رۆڵیکەسایەتی سیاسی و نیشتمان پەروەری عێراقی و دۆستی دێرینی کورد مەحمەدحبوبیان لە خەبات و تێکۆشانی لە پێناو قوڵکردنەوەی برایەتی پێکەوە ژیانیپێکهاتەکانی عێراق و پشتگیری کردنی لە دیموکراسی و مافە رەواکانی گەلیکوردستانی بەرز هەلسەندگاند، هەروەها هەلوێستیخوالێخۆشبویان لە نارازیبونی سیاسەتەکانی ئەمرۆی حکوومەتی عێراق و مالیکیبەرامبەر بە کوردو هەرێمی کوردستان وەک کەسایەتییەکی شۆرشگێری سیاسی و ئاینیشاری نەجەف وەک خۆی باس کرد، ئەوەی جێ باسە خوالێخۆشبوو مەحمەد حبوبی لەسالی 1943 لە شاری نەجەف لە بنەماڵەیەکی ئاینی و سیاسی لە دایک بووە، دواییماوەیەک نەخۆشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی بەیروت کۆچی دوایی کرد و لەسەروەسیەتی خۆی و خۆشەویستی بۆ کوردستان داوای کردووە لە هەرێمی کوردستان لەشاری هەولێر بەخاک بسپێردرێت....

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


