پرسەنامەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بۆ کۆچی دوایی (میرەڤان ئەیوب ڕەمەزان)

هونەرمەندی هێژا (ئەیوب ڕەمەزان)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (میرەڤان)ی کوڕی بەڕێزتانمان بیست.
بەخەمناکییەوە پرسە و سەرخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمیی دۆستان ببێتە مایەی سێبوری و لە خەمەکانتان کەم بکاتەوە. داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەی بەڕێز و ئازیزانیشتان دوور بن لە خەم و کۆست و کۆڤانی تر.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
27/7/2023

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
