ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی (سەلام عەبدوڵڵا) سەرنووسەری ڕۆژنامەی خەبات دەکات
_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)
ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی (سەلام عەبدوڵڵا) سەرنووسەری ڕۆژنامەی خەبات دەکات.
بۆ بەڕێز ھەڤاڵ و ھاوکارمان (سەلام عەبدوڵڵا) سەرنووسەری ڕۆژنامەی خەبات
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھاوسەری بەڕێزتان خاتوو (برگیتا ھۆفمان) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ڕادەگەیەنین و ھاوبەشی خەمتانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمیی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیزان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و پەژارەتان کەم بکاتەوە و ڕۆحی خاتوو (برگیتا) شاد بێت و ھیوادارین کۆتا کۆستتان بێت.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٤ی ئایاری ٢٠٢٤


__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)

__2023_10_08_h19m55s48__HK.jpg)