كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان چۆن ده‌ڕواننه هاوسۆزییه‌كه‌ی بارزانی؟

"نه‌مده‌زانی ئه‌و شه‌هیده ناوی چییه، پیاوه یان ژنه، منداڵه یان پیره، به‌ڵام ده‌مزانی كه شه‌هیدێكی مه‌زڵوومه، بێ تاوانه، ته‌نها تاوانی ئه‌وه بووه كه كورده"، سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌و شێوه‌یه هه‌ستی خۆی ده‌ربڕی كاتێك یه‌كێك له روفاتی ئه‌و (730) ئه‌نفالكراوه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ده‌خاته سه‌رشانی، دواتر ده‌شڵێت: "بۆ من گه‌وره‌ترین شه‌ره‌ف بوو كه بینیم دایكه شه‌هید و باوكه شه‌هید دێن له باوه‌شم ده‌گرن و ده‌ڵێن ئۆخه‌ی ئێستا واده‌زانم شه‌هیده‌كانم زیندوو بوونه‌وه".
رۆژی 29ی ئایاری 2012، به ئاماده‌بوونی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و د.به‌رهه‌م ساڵح و ئارام ئه‌حمه‌د وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم و ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی حكومی و ئیداری و حزبی و كه‌سوكاری ئه‌نفالكروان له مه‌راسیمێكدا روفاتی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی مه‌هاری كه 730 روفات بوون له مۆنۆمێنتی ئه‌نفال له چه‌مچه‌ماڵ به‌خاك سپێردران، پاشان له رۆژی 2ی حوزه‌یران، سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك وتارێكی هاوسۆزی له‌باره‌ی ناشتنی یه‌كه‌م روفاتی ئه‌نفالكراوان بڵاوكرده‌وه.
ئه‌م وتانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم، ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌روونی لای كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال به‌جێده‌هێڵێت، به‌شداریكردنی ئه‌و، له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان له شاری چه‌مچه‌ماڵ، ئومێدێك لای كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان دروستده‌كات، یه‌كێك له‌وان ده‌ڵێت: "ئه‌و وتاره‌ی كه به‌رێزیان بڵاوی كردووه‌ته‌وه هێنده‌ی تر ئومێدی به‌خشیوه به‌ئێمه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان"، ده‌شپرسێت:"بۆ ئێمه چی میدالیایه‌ك له‌وه به‌رزتر و پیرۆزتره كه سه‌رۆك به‌شداری ئه‌م مه‌راسیمه‌ی كرد و به‌ده‌ستی خۆی ته‌رمی ئازیزانمانی خسته سه‌ر شانی و به‌خاكیانی ده‌سپارد".
شیرین عه‌لی ره‌زا، ئافره‌تێكی دانیشتووی ناحیه‌ی رزگاری ناوچه‌ی گه‌رمیانه، سێ خوشك و دوو برا و دایكی ئه‌نفالكراون، ئه‌و ئافره‌ته خۆشحاڵی خۆی به به‌شداریكردن و وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌رده‌بڕی، وتی: "زۆرم پێخوشه به‌رپرسێك ئه‌بینم به‌شداری خه‌مه‌كانمان ئه‌كات، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و به‌رپرسه سه‌رۆكی هه‌رێم بێت، چونكه ئه‌وكات ده‌زانین ئه‌وانیش وه‌كو ئێمه بریندار ده‌بن".
ئه‌و ئافره‌ته، كه تائێستاش له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئازیزه‌كانیدایه له بیابانه‌كانی عه‌رعه‌ر و نوگره‌سه‌لمان‌و دیوانییه‌و پارێزگاكانی تری خوارووی عیراق، ده‌یووت: "قسه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمم له ته‌له‌فزیۆنه‌كان گوێ لێ‌بوو، به بیستنی ئه‌و وتانه‌ی، ئێمه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان هه‌ست ده‌كه‌ین بێكه‌س نین و جارێكی دیكه كه‌س ناتوانێت كورد ئه‌نفال بكاته‌وه".
ئه‌م وته‌یه‌ی شیرین عه‌لی ره‌زا له كاتێكدایه، سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:"جێگای داخه كه ئه‌مڕۆ له به‌غدا هێشتا كه‌سانێك هه‌ن كه هه‌ڵگری هه‌مان بیروباوه‌ڕی ئه‌نفالچییه‌كانن و ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت درێژه به هه‌مان سیاسه‌تی ئه‌وان ده‌ده‌ن".
ئه‌و ئافره‌ته، جه‌ختیشیده‌كرده‌وه: بۆ ئه‌وان دڵنه‌واییه‌كه گه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه به‌شداری خه‌م و مه‌راسیمه خه‌مناكه‌كانیان بكه‌ن، ده‌شیووت: "له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه له نزیكه‌وه گوێمان لێ‌بگرن، چونكه هێشتا زۆر داخی دڵی خۆمان ماوه پێیانی بگه‌یه‌نین، دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئازیزانمان، به‌دادگاگه‌یاندنی جاش و موسته‌شاره‌كان، تۆمه‌تبارانی ئه‌نفال، ئه‌وانه بۆ ئێمه داواكاری زۆر گرنگن و پێویسته جێبه‌جێ بكرێن".
داواشی له سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كرد، له هه‌ر مانگێكدا چه‌ند رۆژێك بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان دیاری بكات بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه گوێ له داخوازییه‌كانیان بگرێت.
سه‌رۆكی هه‌رێم، له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، ده‌ڵێت: "دڵنیابووم كه گیانی ئه‌و كه‌سه شه‌هیده و گیانی هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان شاده ئه‌مڕۆ كه ئه‌بینن كوردستان به خوێنی ئه‌وان ئازاد بووه".
شێخه تاهیر، كه سێ برای ئه‌نفالكراوه و له ئێستادا له گوندێكی سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ داده‌نیشێت، سه‌باره‌ت به‌شداریكردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له رێوره‌سمی به‌خاكسپاردنی رووفاتی (730) ئه‌نفالكراوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵدا بۆ خه‌ندان، وتی: "من وه‌كو كه‌سوكارێكی ئه‌نفالكراوان، له ناخی دڵمه‌وه خۆشحاڵ بووم كه به‌رێزیان (مسعود بارزانی) به‌شداری له‌و رێوره‌سمه‌دا كرد و یه‌كه‌م ته‌رمی به‌ده‌ستی خۆی به‌خاك سپارد".
شێخه پێیوایه: هاتنی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ قه‌زاكه‌یان و به‌شداریكردنی له‌و رێوڕه‌سمه‌دا به‌شێك له خه‌مه‌كانی ئه‌وانی وه‌كو كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان ره‌وانده‌وه، ده‌شیووت: "به‌ڕێزی وه‌ك ئێمه ده‌زانێت كاره‌ساتی ئه‌نفال چی ئازارێكی جه‌سته‌یی و ده‌روونی هه‌یه، خۆی هاوشێوه‌ی ئێمه زۆربه‌ی كه‌سوكار و ئازیزانی له شاڵاوی ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كاندا، ئه‌نفال كراون".
هه‌ر بۆیه، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌یامه‌كه‌یدا، ئاماژه به‌وه‌ده‌دا كه له‌و كاته‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كه ده‌خاته سه‌رشانی هه‌ستده‌كات ئه‌و شه‌هیده نزیكترین كه‌سی ئه‌وه، ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر پیاوه برای منه، ئه‌گه‌ر ئافره‌ته خوشكی منه، ئه‌گه‌ر گه‌نجه، یان كوڕ یان كچی منه".
شێخه تاهیر، له‌باره‌ی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه، وتی: "ئه‌و وتاره‌ی كه به‌ڕێزیان بڵاوی كردووه‌ته‌وه هێنده‌ی تر ئومێدی به‌خشیوه به‌ئێمه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان، ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه زۆر سوپاسی جه‌نابی سه‌رۆك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و هه‌سته نه‌ته‌وه‌ییه‌ی كه به‌رامبه‌ر كاره‌ساتی ئه‌نفال و رۆڵه ئازیزه‌كانمان، ده‌ریده‌بڕێت".
لای خۆیه‌وه ته‌مینه ره‌زا ، كه هاوسه‌ره‌كه‌ی و كوڕه تاقانه‌كه‌ی به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال كه‌وتوون، بۆ خه‌ندان هه‌ستی خۆی ده‌ربڕی له كاتی به‌شداریكردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌و مه‌راسیمه‌دا، وتی: "ئێمه كاتیك به‌رپرسه باڵاكانی هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌بینین به‌شداری ناخۆشییه‌كانمان ده‌كه‌ن، تروسكه‌یه‌ك هیوا دێته دڵمان، به‌شداریكردنی ئه‌وان مانایه‌كی گه‌وره به‌و كۆسته ئه‌گه‌یه‌نێت كه ساڵانێكه پێیه‌وه ئه‌ناڵێنین".
ئه‌و ئافره‌ته، ده‌شیووت: "پێمانخوشه سه‌رۆكی هه‌رێم چۆن به‌شداری مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی كه‌سوكاره‌كانمانی كرد، ئاوه‌هاش به‌شداری خۆشییه‌كانمان بكات و رۆژیك له‌ماڵ یه‌كیك له كه‌سوكاری ئه‌نفالكراواندا نان بخوات، چونكه خه‌ڵكمان هه‌یه ئه‌وه‌نده له رووی ده‌روونییه‌وه نه‌خۆشه، ره‌نگه به سه‌ردانیكی بارزانی چاك ببێته‌وه".
ته‌مینه، وه‌ك زۆربه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانی دیكه كه له‌گه‌ڵ خه‌ندان هه‌ستی خۆیان له‌باره‌ی به‌شداریكردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی (730) روفاتی ئه‌نفالكراوان له چه‌مچه‌ماڵ ده‌ربڕی و به‌و وتاره‌شی كه له په‌یجه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، خۆشحاڵ بوو و ده‌شیووت:"ئێمه ده‌ستمان كرده ملی سه‌رۆكی هه‌رێم، چونكه ئه‌زانین سه‌رۆكی هه‌رێمیش یه‌كێكه له كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و زۆربه‌ی كه‌سه‌كانی به‌ر ئه‌و شاڵاوه كه‌وتن، ئه‌و راست ده‌كات، ئه‌و ته‌رمه‌ی ئه‌و هه‌ڵیگرت، خوشك‌و براو كه‌سوكاری ئه‌ویشه وه‌كو ئێمه".
هاوكات، سیروان قه‌شقه‌یی، چالاكوانی بواری ئه‌نفال، كه برایه‌ك و (99) كه‌س له خانه‌واده‌كه‌ی ئه‌نفالكراون، له‌باره‌ی به‌شداریكردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی ئه‌نفالكراوه‌كاندا‌و ئه‌و وتاره‌ی له په‌یجه‌كه‌ی خۆیدا به‌و بۆنه‌یه‌وه بڵاویكرده‌وه، بۆ خه‌ندان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان وه‌كو كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان، خۆشحاڵبوون كه سه‌رۆكی هه‌رێم له‌سه‌ر پێشنیاری كۆمه‌ڵێك گه‌نج و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان به‌شداری له‌و مه‌راسیمه‌دا كرد، وتیشی: "له هه‌مانكاتدا ئه‌و وتاره‌ی كه كاك مه‌سعود له په‌یجه‌كه‌ی خۆیدا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا نووسیویه‌تی، ده‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌ویش وه‌كو ئێمه برینداره، بۆیه به‌و شێوه‌یه رای خۆی ده‌ربڕیوه".
چالاكوانه‌كه‌ی بواری ئه‌نفال له رێگه‌ی سایتی "خه‌ندان"ه‌وه داوای له سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كرد، ئه‌و موسته‌شارانه‌ی تۆمه‌تبارن به ئه‌نفالكردنی كورد له زووترین كاتدا ده‌ستگیر بكرێن و ره‌وانه‌ی دادگایان بكه‌ن، وتیشی: "راسته‌وخۆ ئه‌م داوایه‌مان به كاك مه‌سعود وتووه له كاتی به‌شداریكردنی له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ئازیزانماندا له چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌ویش به‌ڵێنی پێداین داواكه‌مان جێبه‌جێ بكات، به‌و كاره‌شی هێنده‌یتر دڵخۆشمان ده‌كات".
سایتی خه‌ندان - سۆران كه‌ریم




