سێ تیرۆریستی داعش له پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركران

نه‌ینه‌وا-KDP.info- وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه سێ تیرۆریستی داعش له پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركراون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھه‌واڵگریی نه‌ینه‌وا، سێ تیرۆریستیان ده‌ستگیركردووه كه به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له داعش، داواكراوبوون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه ئه‌و سێ تیرۆریسته‌ی كه ده‌ستگیركراون له كه‌تیبه‌ی خۆكوژانی سه‌ربه داعش چه‌كداربوون و باس له‌وه‌شكراوه كه له میانی لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كاندا، ده‌ستگیركراوه‌كان دانیان به‌وه‌داناوه كه سه‌ربه داعشن.




