٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

پرسەنامەیەک لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەڤاڵی به‌ڕێز (کاوە عوسمان) کادیری ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی سلێمانی

بەدڵگرانییەکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی خاتوو (ئامینە عەبدوڵڵا ئەمین) دایکی بەڕێزتان و شەهیدان (کارزان عوسمان و بارزانی عوسمان)مان پێگەیشت.
بەخەمناکییەوە پرسە سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده نیشتمانپەروەر و کوردپەروەرەکەتان و  گشت خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان بە هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەتان دەزانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین سەبووری و دڵنه‌وایی بە بنەماڵەکەتان و بە هەموولایەک ببەخشێت و گیانی دایکی کۆچکردوویشتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٤ـی ٦ـی ٢٠٢٣
--

هەواڵی پەیوەندیدار