پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتییەوە
_(2)__2023_05_13_h14m43s17__ER.jpg)
به‌ڕێزان خانەوادەی هەڤاڵ (محەمەد وانی)
بەدڵگرانییەکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و کەسایەتی تێکۆشەر و خەباتکاری دڵسۆز، خوالێخۆشبوو هەڤاڵ (محەمەد وانی) ئەندامی بەشی هەڵبژاردنی مەکتەبی سیاسی پارتیمان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده نیشتیمانپەروەر و تێکۆشەرەکەتان و گشت خزم و دۆست و هاوکارانی خوالێخۆشبوو و، سەرجەم هەڤاڵانی بەشی هەڵبژاردن ده‌كه‌ین و، خۆمان بە هاوبه‌شی خه‌متان دەزانین.
له خودای گه‌وره داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی بە هەموولایەک پێببەخشێت و گیانی هەڤاڵی کۆچکردوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی کوردستان

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
