٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

پەیامی پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بە بۆنەی(٣١)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەلەڤزیۆنی دهۆک

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان بەڕێوەبەر و کادیر و کارمەند و هونەرکارانی تەلەفزیۆنی دهۆک.

ئەمڕۆ بیرەوەریی(٣١)ەمین ساڵیادی دەستپێکردنی پەخشی تەلەڤزیۆنی دهۆکە، تەلەڤزیۆنی دهۆک وەکو یەکەمین کەناڵی ناوخۆیی لەو تەمەنەی کارکردنیدا توانیویەتی لە ڕێگەی بەرنامە و پڕۆگرامەکانی خزمەتێکی زۆری بینەران و دانیشتوانی دەڤەری ئازیزی دهۆک و دەوروبەری بکات.

خۆشحاڵین کە گۆڕانکاری بەرچاودەبین لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی کەناڵەکەتان و، ئەو هەنگاو و پلانە نوێ و ڕێکوپێکانەی ڕۆژانە پەیڕەوی دەکەن هەنگاوی گرنگن بۆ ئەوەی بە چاکترین شێوە ڕۆڵی خۆتان ببینن و ببنە مایەی ڕەزامەندیی بینەر و هاووڵاتیان.
بەو بۆنەیەوە وێڕای پیرۆزبایی (٣١) ساڵەی دامەزراندنی تەلەڤزیۆنی دهۆک، پاڵپشتیی خۆمان بۆ ئێوەی هێژا و کەناڵەکەتان دووپات دەکەینەوە.

هەر سەرکەوتوو بن.  

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٣ـی٥ـی٢٠٢٣

هەواڵی پەیوەندیدار