پرسەنامەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا و نووسەر و وەرگێڕی کورد (ئەحمەد محەممەد ئیسماعیل)

پرسەنامەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مامۆستا و نووسەر و وەرگێڕی کورد (ئەحمەد محەممەد ئیسماعیل)
بەڕێز خانەوادەی مامۆستا و وەرگێڕ و چیرۆکنووسی کورد (ئەحمەد محەممەد ئیسماعیل).
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا و چیرۆکنووس و نووسەری گەلەکەمان (ئەحمەد محەممەد ئیسماعیل) مان بیست.
بە خەمناکییەوە پرسە و سەرخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خزمان و دۆستان و سەرجەم ئەدیب و نووسەران و خوێنەرانی بەرهەمەکانی مامۆستای خوالێخۆشبوو دەکەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو (ئەحمەد محەممەد ئیسماعیل) کەسایەتییەکی دیار و بە ئەزموونی نێو بزاڤی ئەدەبی و رۆشنبیریی کوردی بوو، کە به سەخاوەتەوە تەمەنی پڕ بەخششی بۆ بوارەکانی چیرۆک و نووسین و وەرگێڕان تەرخان کرد و لەو بوارانەدا جێدەستی دیار و بەرچاو و لەبیرنەکراوە.
داواکارین خوای گەورە مامۆستای خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و، ئێوەی بەڕێزیش لە خەم و کۆستی دیکە بەدوور بن.
انا للە و انا الیە راجعون
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٦ـی٤ـی٢٠٢٣

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
