٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

برووسكەی پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بۆ گۆڤاری (سڤورە)

سەرچاوە: KDP.info

برووسكەی پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی (٢٥)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری (سڤورە)

بەڕێزان سەرنووسەر و  ئەندامانی ستافی نووسین و کادیرانی گۆڤاری (سڤورە)

بەبۆنەی (٢٥) ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری (سڤورە)، وێڕای پیرۆزباییمان، دەستی کار و ئەرک و ماندووبوونتان دەگوشین و، ھیوادارین لە كار و چالاكییەكانتان بەردەوام بن و وەک ھەمیشە ڕۆڵی گرنگی خۆتان ببینن. 

گۆڤاری (سڤورە) كە تایبەتە بە منداڵە چاوگەشەكانی كوردستان، دەسكەوتێكی دیكەی بواری ڕۆشنبیری و كوولتووریی كوردیمانە و لەو تەمەنەی دەرچوونیدا بەپێی پلان و بەرنامەیەکی سەرکەوتوانە توانیویەتی خزمەت بەو توێژە گرنگ و هەستیارەی كۆمەڵگا بکات، بۆیە وێڕای دەستخۆشی و سوپاسگوزاریمان هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو زیاتر برەو بە پلان و بەرنامەی كار بدەن و بەرەوپێشەوەی ببەن و پەرە بەو گۆڤارە ئازیزە بدەن.

لەم یادەدا، پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ بەردەوامی و پێشڤەچوونی گۆڤاری (سڤورە) دووپات دەكەینەوە و، هیوای ژیان و دواڕۆژێکی گەش بۆ منداڵانی کوردستان دەخوازین.

هەرسەركەوتووبن.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی 

پارتی دیموكراتی كوردستان 

٢٢ـی ٤ـی٢٠٢٣

 

هەواڵی پەیوەندیدار