٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای کورستانی

لەبارەی گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم ئەنكەرە بەغدا بە درۆدەخاتەوە

سەرچاوە: PUK Media

وەزیری وزەی توركیا رەتیدەكاتەوە كە وڵاتەكەی بەڵێنی بە بەغدا دابێت بێ رەزامەندی ئەوان گرێبەستی نەوتیی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا مۆر نەكەن، رەخنەی لە بەغداش گرت كە بە هەستیارییەكی زۆرەوە لەو مەسەلەیە دەڕوانێت.
تانیر یەڵدز وەزیری وزەی توركیا بە رۆژنامەی (حورییەت) ی توركی راگەیاند: وەزارەتی وزەی توركیا هیچ بەڵێننامەیەكی رەسمی بۆ حكومەتی بەغدا نەنوسیوە كە تیایدا بەڵێنی دابێت بەبێ رەزامەندی ئەوان (بەغدا) نابێت هیچ گرێبەستێكی نەوتیی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا مۆربكەین، جەتیشیكردەوە كە هیچ لایەنێك لە حكومەتی توركیا بەڵێنی لەو شێوەیەی بە بەغدا نەداوە.
ناوبراو سەرسامی خۆی لە بەرامبەر هەڵوێستی بەغدا نیشانداو وتی: بەغدا هەستیارییەكی زۆر لەوبارەیەوە نیشاندەدات، چەندین كۆمپانیای توركی تر هەن لە ناوچەكانی تری عیراقدا و هەڵوێستی لەو جۆرەیان بەرامبەر نەكراوە.
یەڵدز داوای لە حكومەتی عیراق كرد هێندەی خۆی بەو جۆرە هەڵوێستانەوە سەرقاڵ دەكات، باشترە هەوڵەكانی لە زیادكردنی داهات و جێبەجێكردنی پڕۆژەكاندا چڕتر بكاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار