پرسەنامەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بۆ كۆچی دوایی خالید ماملێ ناسراو بە (هێدی)
__2023_02_08_h15m20s51__ER.jpg)
بەڕێز خانەوادەی (خالید ماملێ) ناسراو بە (هێدی)
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (خالید ماملێ )ی ناسراو بە (هێدی) كوڕی هونەرمەندی گەورەی گەلەکەمان، خوالێخۆشبوو (محەمەدی ماملێ )مان بیست.
بە خەمناكییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵە بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەکەتان دەكەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین سەبووری و ئارامی بە خانەوادە و ئێمە و خزم و دۆستانتان ببەخشێت و لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و، گیانی کۆچکردوویش بە بەهەشتی بەرین شادبکات.
انا للە وانا الیە راجعون
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٨ـی٢ـی٢٠٢٣

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
