٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی موسڵ

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی رادیۆی موسڵ

بەبۆنەی (١٤)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی (رادیۆی موسڵ) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی تێکۆشەر و بیسەرانی رادیۆ ئازیزەکەتان دەکەین و، هیوادارین ساڵی تازەی تەمەنی رادیۆکەتان ساڵی پێشکەوتنی زیاتر بێت لە کار و چالاکی و بەرنامەکانتان.

رادیۆی (موسڵ) لە ماوەی ئەو (١٤) ساڵەی تەمەنیدا توانیویەتی بە کار و بەرنامەکانی دەربڕی خواست و ویستی نەتەوەکەمان و پێکهاتە جیاجیاکانی دەڤەرەکە بێت و کەلێنێکی گەوەرە لە ناوچەیەکی گرنگ پڕبکاتەوە، هاوکات لەگەڵ پێشکەوتن و زۆربوونی دەزگاکانی ڕاگەیاندن هاوشان لەگەڵ کەناڵەکانی دیکەی میدیایی توانیویەتی پارێزگاری لە پلانی تایبەتی کاری خۆی و متمانە و جەماوەری فراوانی خۆی بکات.

بەو بۆنەیەوە جارێکی تر پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ رادیۆی موسڵ دووپات دەکەینەوە و بەھیوای ئەوەی لە گشت روویەکەوە بەرەوپێش بچن و وەک هەمیشە  رۆڵی ئەرێنی خۆتان ببینن لە خزمەتگەیاندن بە بواری راگەیاندن و رۆشنبیریی و هاووڵاتیان و دانیشتوانی ئەو دەڤەرە گرنگە.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھەر بەردەوام و سەرکەوتوو بن..

      

دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی 

پارتی دیموکراتی کوردستان

١٥ـی١٢ـی٢٠٢٢

 

هەواڵی پەیوەندیدار