٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بۆ ساڵیادی رادیۆی (دەنگی کوردستان.زاخۆ)

سەرچاوە: KDP.info

  بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی رادیۆی (دەنگی کوردستان ـ زاخۆ)

  لە بیرەوەری (29)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی (دەنگی کوردستان ـ زاخۆ)  وەک کەناڵێکی ناوخۆیی لەو دەڤەرە ئازیزەدا، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بیسەرانی رادیۆکەتان دەکەین و، ئومێد  دەخوازین لە ساڵی نویێ کارکردنتان درێژە بەو کاروانە درێژەی خزمەتتان بدەن و وەک هەمیشە هەگبەی پڕ لە کار و چالاکیەکانتان زیاتر و زۆرتر بخەنە خزمەتی  رۆشنبیریی و کولتووری رەسەنی کوردەواری.

رادیۆی (دەنگی کوردستان ـ زاخۆ) کە بەفەرمانی جەنابی سەرۆک بارزانی دامەزراوە، لە ماوەی (29) ساڵی تەمەنیدا توانیویەتی سەرکەوتوانە شانبەشانی کەناڵەکانی دیکەی راگەیاندن خزمەتی بەرچاو بە پەیڤ و وشەی کوردی بکات و لە چوارچێوەی پەیڕە و پرۆگرام و بەرنامە نەتەوەیی و نیشتمانەکانی پارتیمان بۆ پێشڤەچوونی دۆزی ڕەوای کوردستان  ڕۆڵی گرنگ و هەنگاوی بەرچاو  هەڵبگرێت.

جارێکی دیکە بەبۆنەی(29 )ساڵەی دامەزراندنی رادیۆی (دەنگی کوردستان ـ زاخۆ), وێرای دەسخۆشیمان لە ھەوڵ و کار  وکۆششەکانتان، پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ رادیۆکەتان دووپات دەکەینەوە و،  ھیوادارین بۆ ساڵی داھاتوو ھەنگاوی نوێتر بنێن و وەکو هەمیشە بۆ خزمەتی پەیامی پارتیمان و خەڵک و جەماوەری دڵسۆزی دەڤەری زاخۆ بەردەوام و سەرکەوتوو و سەرفرازبن.

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٩ـی١١ـی٢٠٢٢

هەواڵی پەیوەندیدار