٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

فاینانشیال تایمز: دوو لە پاشاکانی سعودییە فەشەلیان هێناوە

سەرچاوە: KDP.info

دوو لە پاشاکانی سعودییە فەشەلیان هێناوە لە شاردنەوەی کێشەکەیان لە گەڵ دادگای بەریتانیا، دوو لە پاسا بەهێزەکان سعودییە فەشەلیان هێاوە لە پێداگریان لە بەردەوامبوونی کێشەکەیان کردووە تاکو بە شێوەیەکی نهێنی بیهێلنەوە، کێشەکەش ئەوەیە تۆمەتی تاوانی داراییەوە هەیە، پارێزەرەکەیان ئاماژە بەوە دەکات ئاشکراکردنی ئەم مەسەلەیە دەبێتە هەڕەشە بۆ پەیوەندی نێودەوڵەتی بەریتانیا بەدەرەوە. تتیمی دادکۆکیکار لە ئەمیر ئال سعود وەزیری پێشووی بەرگری سعودیا و کوڕەکەی بەناوی ئەمیر عەبدولعەزیز بن مەشعەل، کێشەکە پەیوەستە بە کۆمپانیایەکی بەریتانی کە لقێکی لە دورگەی فەرجینی بەریتانیای هەیە، بە وردتر کێشەکەیە پەیوەستە بە دوو گواستنەوەی دارایی بانکی بۆ لوبنان و نیرۆبی. تیمەکە رایانگەیاندووە کە ئاشکراکردنی وردەکاری کێشەکە دەبێتە هەڕەشە لەسەر بۆ سەر گیانی ئەمیر عەبدولعەزیز و یەکێک لە هاوکارەکانی رەنگە ئەمەش بگاتە ئاستی تۆڵەکردنەوە بە کوشتن.  مەسەکە بەستراوەتە بە حەسانەی دیبلۆماسی و رەنگە ببێتە کێشەیەکی دیکەی پەیوەندی نێوان بەریتانیا و سوعدییە، پێشتریش کێشەیەکی دیکەی لەمجۆرە بە ناوی کێشەی کۆمپانیای بی ئەی ئەی سیستیمز رویدا و حکوومەت ناچار بوو لە ژێر ناوی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا بێتە ناو کێشەکەوە و دۆسیەکە رابگرێت. ئەو کاتە مەسلەکە پەیوەندی بە تۆمەتبارکردنی یەکتر لە نێوان کۆمپانیای گلۆبال تورشی بەریتانی و ئیبێکسی کە یەکێک لە دەولەمەندەکانی ئوردن بەشداری تێدا کردووە لە ساڵی 2011

رویدا.

هەواڵی پەیوەندیدار