سهلاحهدین .. 2 تەقینەوە کاروانەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کردە ئامانج

سهلاحهدین-KDP.info- میدیاكانی عێراق بڵاویان كردهوه: شهوی رابردوو، لە کاتی تێپەڕبوونی کاروانێکی هاوکاری سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لەسەر رێگای خێرای پارێزگای سەلاحەددین بۆمبێکی چێندراو ئەو کاروانەی کردە ئامانج و هیچ زیانی گیانی لێ نەکەوتەوە.
میدیاكانی عێراق ئاماژه بۆ ئهوهش دهكهن: لە لایێکی دیکەوە بۆمبێکی چێندراو کاروانێکی دیکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر رێگای خێرای ناسریە لە پارێزگای زیقار کردە ئامانج لە ئاکامدا سێ پاسەوانی ئەمنی کاروانەکە بریندار بوون کە دووانیان عێراقین و ئەوەی دیکە بیانییە.




