خۆپاڵاوتنی نه‌ژاد و لاریجانی و جیهانگیری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئێران ره‌تكرایه‌وه

هەولێر-KDP.info- ئاژانسی هه‌واڵی فارس بڵاویكرده‌وه، لیژنه‌ی پاراستنی ده‌ستوور خۆكاندیدكردنی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌ركۆماری پێشووی ئێران و عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مان و ئیسحاق جیهانگیری، جێگری یه‌كه‌می سهركۆمار له‌گه‌ڵ كاندیدی چاكسازیخوازه‌كان مسته‌فا تاجزاده‌ی ڤیتۆ كردووه.
باس لهوهشكراوه كه خۆپاڵاوتنی هه‌ریه‌كه له ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران و موحسین ره‌زایی، فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای پاسداران و ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێم و سه‌عید جه‌لیلی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، په‌سه‌ند كراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆپاڵاوتنیان په‌سه‌ند كراوه، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئێران، عه‌بدولناسر هیمه‌ت-ه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ریه‌كه له حسێن ده‌هقان، راوێژكاری سه‌ربازیی عه‌لی خامنه‌یی و وه‌زیری پێشووی به‌رگریی ئێران و روسته‌م قاسمی، وه‌زیری پێشووی نه‌وت بۆ پشتیوانیكردن له كاندیدی بنهماخوازهكان، ئیبراهیم ره‌ئیسی له كاندیدێتی كشانه‌وه.
KTV




