گاردیان : چەکدارە سورییەکان لە سەرکەوتنی سەربازی بەردەوامن

سەرکەوتنە سەربازییەکانی کە لەم دوایانە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سوریا بەدەستهاتووە، وادەکات ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی ئەسەد کەمببێتەوە، تەنیا لە روخان نزیک دەبێتەوە. سەرکەوتنە یەک لەداوی یەکەکانی ئۆپۆزسیۆن و دەستبەسەرداگرتنی یەکێک لە بەنداوەکان لەسەر روباری فورات و بنەکەیەکی سەربازی و فڕۆکەخانەیەکی سەرەکی بەیەکێک لە لێدانە بەهێزەکان دژی رژێم دادەنرێت، بەم پێیەش دەسەڵاتی خۆی لە ناوچەیەکی بەرفراوان لەدەست داوە. هەروەها هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن تونیوایانە دەست بەسەر شاری شەدادی دابگرن لە رۆژهەڵاتی سوریا، هەروەها دەستیان بەسەر گێلگەی جبیسی نەوتی داگرتووە، کە بەیەکێک لە کێلگە نەوتییە گەورەکانی سوریا دادەنرێت. هەروەها دەستیان بەسەر بنەکەیەکی سەربازی بچوک لە شارۆچکەی ئەلشەوا لە پاریزگای دەرعا داگرتووە لە نزیک سنوری ئوردن، ئەمەش لە وێنەیەکی ڤیدیۆی دەردەکەوێت کە شەڕەکەرەکانی ئۆپۆزسیۆن هوتاف لێدەدەن لە کاتی گرتنی بنکە سەربازییەکە و هەروەها تانک و زریپۆش ئاگریان گرتووە.




