٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

ئەندپێندنت: رۆژئاوا لە پەرەسەندنی دەسەڵاتی توندڕۆکانی بەحرێن نیگەرانن

سەرچاوە: KDP.info

 دەسەڵاتی توندڕۆکان کە دژی بەریتانیاو ئەمەریکان لە بەحرێن لە زیاد بوونە، ئەمە لایەنە توندڕۆیەش لە ناو خانەوادەی پاشایەتی لە بەحرێن دەرکەوتووە، وڵاتەکانی رۆژئاوا لەمبارەوە نیگەرانن کە باڵێکی توندڕۆ لە ناو خانەوادەی پاشایەتی سونە لە بەحرێن.  ئەم باڵە پەیوەندیان بە سعودیە هەیە و دژی هەر دەستپێشخەرییەک و وازهێنان لە هەندێک شت کە دەبێتە هۆی چارەسەرئ کێشەکان لە بەحرێن. نارەزایەتی شیعەکان لە ساڵی ٢٠١١ ەوە دەستی پێکردووە و  گومانیشان رۆژ بەرۆژ لە زیادبوون دایە سەبارەت بە " خەوالید"ەکان کە گومان دەکرێت ئەوان دەستیان لە سەرکوتکردنی ەبردەوامی خۆپیشاندانەکان هەبێت. لەهەمان گاڤیشدا باڵێکی دیکە لە نێو خانەوادەی پاشایەتی لە ناو بەحرێن دژی ئەو هەموو دەسەڵاتەن کە ئەم گروپە بەدەستیان هێناوە. ئەم گروپە ناویان لە " خەوالد" برای بچووکی ئەمیری بەحرێن  وەرگرتووە. ئەو خوالیدە ساڵی ١٩٢٠ هێرشێکی توندی دژی شیعەکان دەستی پێکردبوو، لەو کاتدا بەریتانییەکان زیندانیان کردووە و سزایان داوە. بۆیە ئەمڕۆ لە لایەک بەتوندی سەرکوتی نارەزایەتی شیعەکان دەکەن و لە لایەکی دیکەش بەرامبەر بەریتانیا و ئەمەریکا توندن و ناڕاین لێیان. لەبەر ئەوە وڵاتەکانی رۆژئاوا لەمبارەوە نیەگرانن.

هەواڵی پەیوەندیدار