٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

واشنتن پۆست: چینییە چەتەکانی ئەنتەرنێت توانیان هەموو دامودەزگاکانی واشنتن ببەزێنن

سەرچاوە: KDP.info

ئەو چینیانەی کاری چەتەگەری لە ئەنتەرێت دەکەن توانیوان بچنە نێو زۆربەی دامودەزگا  وکۆمپانیان لە واشنتن، پسپۆرانی ئاسایش لەبارەی ئەم بەزاندن و چوونە نێو دامودەزگا بە‌هێزەکانی واشنتن گوتیانە نزیکەی هەر هەموو دەزگا بەهێزەکانمان لەلایەن چەتە سینییەکان لە بواری ئەنتەرنێتەوە سنوریان بەزیندراوە و چوونەتە ناویەوە. ئەو کۆمپانیانەی لەم ساڵانەی دوایی بەزێندراون زۆر لە کۆمپانیای  یاسایی و ناوەندەکانی توێژینەوە و رێکخراوەکانی هەواڵ و دەستەکانی مافی مرۆڤ و کۆمپانیای خانوبەرە و ئۆفیسەکانی سەر بە کۆنگرێس  و باڵوێزخانەکان و ئاژانسەکانی فیدرالی دەگرێتەوە. جێمس لویس پسپۆر لە بواری ئاسایشی ئەلەکترۆنی لە ناوەندی لێکۆڵێنەوەی نێودەوڵەتی و ستراتیژی دەڵێت ئەو سنور بەزاندنەی ساڵی رابردو رویاندا، نهێنی هەرە سەرەکی ئەوەیە هیچ شتێک بەناوی تۆڕی نهێنی ئاسایش نییە، بۆیە پێویستە ئەوە دابنرێت چونکە دەبیتنین کۆمپانیاکانی یاسا و ناوندەکانی توێژنەوەی و رۆژنامەکان رووبەرووی ئەم سنوربەزاندنانە بوونەوەتەوە. چونکە کاری  دزەکردن و جاسوسی لەپەرەسەندنە، ئەمەش وایکردووە کارەکە بگاتە کاردانەوەی دیبلۆماسی و هەڵوێست دژی چین وەربگرێت، قسەش لەسەر ئەوە دەکرێت کە هەڵوێستی توند دژی چین وەربگیرێت، کە چین خۆی ئەوە رەتدەکاتەوە لەمجۆرە کارانە گلابێت. ئیدارەی ئۆبامش هەنووکە بەرنامەیەکی ستراتیژی ئاشکراکردووە ، کە سنور بۆ ئەم سنوربەزاندانە دادەنێت و هەروەها کار بۆ نەهێشتنی دزینی نهینییەکان دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار