زی ئەتلانتیتک: بیرۆکراتیەت و لاوازی ئابوری و سەرکوت لەلایەن حکوومەتەوە سێینەی هەڕەشن بۆ سەر ئازادی رۆژنامەوانی
سێ هەرەشە لە دژی ئازادی رۆژنامەنووسی و راگەیاندن لە میسر سەریهەڵداوە، ئەویش سەرکوتەکانی حکوومەت و خراپی هاوکاری و بیرۆکراتیەتە خراپەکەیە، ئەم سێ هۆکارەش بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر ئازادی رۆژنامەنووسی و راگەیاندن لە مسیر. راستە ئەمڕۆ لەسەرتاسەری دونیا رۆژنامەی چاپکراو لە قەیرانە بەتایبەتیش ولاتانی عەرەبی کە بە گۆڕانکاری سیاسی تێدەپەڕێت، هیچ کاتێک ئاسایش و دڵنیاکەرەوە نییە، لەسایەی ئامرازەکانی دەوڵەت کە دەستی بەسەر ژمارەیەک دامودەزگای و تۆڕی تەلەڤیزیۆنی گەورە داگرتووە، سەرباری سزاکانی حکوومەت دژی بەرهەڵستکاران، قەیرانەکە خراپتر بووە. ئابوری راگەیاندنی چاپکراو لاواز بووە، یەکێک لەوانە رۆژنامەیەکی ئینگلیزییە بە ناوی (ئیجێپت ئێندپێندنت)، ئەم رۆژنامەیە یەکێکە لە رۆژنامە باش و دیارەکانی میسر، بۆیە بڕیار دراوە دابخرێت چونکە پارەی زۆری تێدەچێت. راستە هەنووکە قەناعەتیان بە ئیدارەی رۆژنامەکە هێناوە ئەم بڕیاری وەستانەکە رابگرێت و باری دارایی چاکبکرێگەوە، ەبلام ەئوەمە تەنیا پەویەندی بەکاتەوە هەیە، دەنا رەچاو دەکرێت رایبگرنەوە. لە نێو رۆژنامەکەدا ئاشکرایان کردووە کە فشارەکانی ئیخوان موسلمین وایکردووە کە کەکسێكی وەکو هانی شوکرەللای سەرنووسەری ئەهرام ئۆن لاین بە زمانی ئینگلیزی دەست لەکارەکەی خۆی بکێشێتەوە و هانی شوکرەللا خۆی بەکەسێکی چەپی عیلمانی دادەنێت و بەرەگەز کرسیتانییە، پێی وایە بڕیارەکە سیاسییە و لە پێگەی خۆی لەمبارەوە نووسیبووی "مەسەلەکە پەیوەستە بە رەزیلکردن". ئەم رۆژنامە میسرییە رۆلێکی گرینگی لە قۆناغی پێش شۆڕش هەبووە، دەستەی نووسەرانی ئەم رۆژنامە ئینگلیزییە ئازادی زۆرتریان لە رۆژنامە عەرەبییەکان هەبووە، سەربارەت بە ئازاردان وگەندەلی و حکوومەتی پێنەگەێشتوو قسەیان کردووە، ئەم رۆلە دوای نەمانی موبارەکیش هەر مابوو. بایەخێكی زۆری لای خوێنەرانی میسری لەدەرەوە هەبووە. پێش سەرهەڵدانی کێشەی دارایی رۆژنامەکە کێشەی دیکەی گەبووە ، لینا عەتا سەرنووسەری رۆژنامەی (ئیجێبت ئەندپێنندت) هەستی بەنیگەرنای کردووە لەهەمبەر سیستەمی ئیخوان موسلیمنی نوێ لەمەڕ رۆژنامە ئینگلیزییەکان، لەمابرەوە ناوبار دەڵێت: هەموو رەخنەگرانی ئیدارەی ئیخوان موسلمین رووبرووی هێرشی سەرکوتکردن دەبنەوە لەلایەن سەرۆکایەتی، سەبارەت بە رۆژنامەنووسانیش دوو مەترسی گەورە لە ئارادایە، یەکەمیان بیرۆکراتیەتە کە چڕنۆکی بەسەر پیشەسازی بڵاوکردنەوە و پەخشدا گرتووە، دووەمیان ئابورییە کە بەشێوەیەکی مەترسیدار کەمبۆتەوە، هەموو بزنسێک فەشەل پیدەهێنێت بەتایبەتیش راگەیاندن. سەرباری هەڕەشەی سێیەم کە پەیوەستە بە سەرکوتکردنەکانی حکوومەت کە هیچ کاتێک وەکو ئێستا نەبووە.
ئینجا دەڵێت راستە هەندیک رۆژنامەی سوک چیرۆکی سەرنجڕاکێش بۆ کۆکردنەوەی خوێنەر دروست دەکەن، بەڵام دڵسۆزەکان لە بواری رۆژنامەنووسی توانا و لێهاتوویی و زانیاری پێشکەش دەکەن، کەئەمە زیاتر جێگەی بایەخە.




