ئۆبزێرڤەر: بەریتانیا دەیەوێت سنور بۆ فیلمی خراپ لە ئەنتەرنێت دابنێت
توێژەکان لە ئەکادیمای بەریتانی ئەمەریکی لەوە دەکۆڵێنەوە لە بەریتانیا ئەوە فیلمە خراپانە لە بێژینگ بدات کە بەخراپ لەسەر کۆمەڵگە دەشکێنەوە. چونکە ناکرێت ئەمە بۆ دایک و باوک جێبهێکدرێت لەکاتێدا ئەم فیلمە خراپانەی سێکس کاریگەری خراپ لەسەر ژیانی سێکسی گەنجان بەجێدەهێلێت. ئەم پرۆژە بڕیارەش رەنگە دەرفەتێک نیشتیمانی بۆ گفتوگۆ لەمبارەوە دروست بکات. هەرچەندە کێشەی تایبەتی دروست دەکات رەخنەگران دژی ئەمجۆرە فیلمانە دەڵێن ئەم فیلمانە ئافرەتیان کردۆتە کەلوپەل و خراپە بۆ زیرەکی لەبارەی سێکسەوە و هەروەها سوکایەتی بە منداڵ دەکات و پەیوەندی گەرموگوڕی نێووان ژن و مێرد کەمدەکاتەوە ، هەروەها ئەو ئافرەت و پاوەش ئیستغلال دەکات کە رۆلی پاڵەوان لەمجۆرە فیلمانە دەبینن، کە دەبێتە مایەی بەدەستهێنانی ملیۆنەها دۆلار . هەرچەندە ئەم تۆمەتانەش هەن بەڵام مەسەلەک پێویستی بە لێکۆلێنەوەی پتر هەیە. تاوک دیار بکرێت کامە فیلم خراپە و کێ سەیر دەکات و لەکامە تەمەن و چەندجرا و بۆچی سەیری ئەم فیلمانە دەکەن؟ لەئەمەریکا نزیکەی چڵ ملیۆن سەیری فیلمی خراپی سێکسی دەکەن، هەروەها لە ئەنتەرنێتدا ٢.٨٤ ملیۆن کەس ساڵانە سەیری ئەمجۆرە وەبەرهێنانە سێکسیانە دەکەن. هەروەها لێکۆڵێنەوەکان دەڵێن %٢٥ی ئەو بەدواگەڕانانەی لە ئەنتەرنێت دەکرێن گەڕانە بە دوای وشەی "سێکس"، هەورەها رۆژی یەکشەممانە پتر لەهەر کاتێکی دیکە سەیری ئەمجۆرە فیلمانە دەکرێت. هەروەسا هاتووە کە %٢٠ی نێوەڕۆکی ئەنتەرنێت شتی خراپی سێکسییە.




