٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

لە ژێر فشاری خۆپیشاندەران 50 خاڵی پشکنین هەلگیرا

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ-KDP.info/ سوپای عێراق 50 خاڵی پشکنینی لە شاری موسڵ هەلگرت و کۆی ژمارەی خاڵە هەڵگیراو کانی پشکنین گەیشتە ٧٥ بازگە، فەرماندەی تیپی دووی پیادەی عێراق لیوا روکن عەلی فرێجی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە ماوەی دوو هەفتەدا ٧٥ بازگەی سەربازی لە نێو پاریزگای موسل هەڵگیراوە و بۆ پرکردنەوەی ئەو بۆشایەش خاڵەکانی تری پشکنین توندوتۆڵتر دەکرێت. ئەو بریارە هاوکاتە لە گەڵ داواکاری خۆپیشاندەران کە داوای نەهێشتن و لابردنی بازگەکانی سەربازییان لە پارێزگای موسڵ کردبوو. چونکە وەک خۆپیشاندەران رایانگەیاندبوو، ئەو بازگانە هۆکاری دروستبونی پشێوی هاتوچۆی لێکەوتبۆوە.

هەواڵی پەیوەندیدار