٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بۆ رادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە

سەرچاوە: KDP.info

پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (١٨)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆ و تەلەفزیۆنی (دەروازە)

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی رادیۆ و تەلەفزیۆنی (دەروازە)

بەبۆنەی (١٨)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆ و تەلەفزیۆنی (دەروازە) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بیسەر و بینەرانتان دەکەین و، هیوادارین داگیرساندنی مۆمی ساڵی تازەی تەمەنی رادیۆ و تەلەفزیۆنەکەتان ساڵی پێشکەوتنی زیاتر بێت لە کار و چالاکی و بەرنامەکانتان.

رادیۆ و تەلەفزیۆنی (دەروازە) لە ماوەی هەژدە ساڵی تەمەنیدا توانیویەتی بە بەرنامە و پلانی کاری تایبەت لەم دەڤەرە زیندووەی کوردستان دەنگ و ڕەنگێکی رەسەن و ڕاستبێژی پارتیمان بێت و کار لە سەر  بیری روناکبیری و رۆشنگەری کۆمەڵگا بکات و بیسەر و بینەری ناوچەکە لە شەپۆلەکانی دەنگ و ڕەنگی خۆی کۆبکاتەوە.

بەم بۆنەیەوە وێڕای پیرۆزباییمان، پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ رادیۆ و تەلەفزیۆنی (دەروازە) دووپات دەکەینەوە و بە ھیوای ئەوەی لە گشت روویەکەوە بەرەوپێش بچن و وەک هەمیشە رۆڵی ئەرێنی و گرنگی خۆتان ببینن لە خزمەتگەیاندن بە بواری راگەیاندن و رۆشنبیری. ھەر سەرکەوتوو  و سەرفراز بن..

      

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی 

پارتی دیموکراتی کوردستان

١١ـی٩ـی٢٠٢٢

 

هەواڵی پەیوەندیدار