پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند (گۆڤار ئەنوەر )
__2022_08_23_h19m30s52__HK.jpg)
بەڕێزان خانەوادەی هونەرمەند ( گۆڤار ئەنوەر )
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی شاری هەولێر و کوردستان (گۆڤار ئەنوەر )مان بیست، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس و كار و بنەماڵەكەتان دەكەین، هەروەها سەرەخۆشی لە هونەرمەندان و هەوادارنی كارە هونەرییەكانی خوالێخۆشبوو دەكەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
هونەرمەند (گۆڤار ئەنوەر ) بەكاری هونەری و نواندنی پڕ لە تەنز و ئامانجدار و كۆمیدی دڵی بەشێكی زۆری لە هەواداران و خەڵكی كوردستانی وابەستەی خۆی و كارە هونەرییەكانی كردبوو، هیواخوازین هاوخەمیی دڵسۆزان و هونەرمەندان ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووریتان و لە خەم و خەفەتتان كەم بكاتەوە.
جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەكەینەوە و لەخودای گەورە داواکارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و گیانی پاکی کاکە (گۆڤار)یش بە بەهەشتی بەرین شاد بکات...
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٣ـی ٨ـی٢٠٢٢

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
