٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی (رادیۆی بەردەڕەش)

سەرچاوە: KDP.info

 بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و تێکڕای کارمەندانی رادیۆی بەردەڕەش

بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی (رادیۆی بەردەڕەش) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بیسەرانی رادیۆ ئازیزەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داھاتوو بە پلان و بەرنامەکانتان ھەنگاوی زیاتر و باشتر بنێن بۆ خزمەتکردنی بیسەرانتان و خزمەتکردنی ئەو دەڤەرە ئازیزە.

کردنەوەی (رادیۆی بەردەڕەش) هەنگاوێکی گرنگ و وێستگەیەکی پێویست بوو لەم دەڤەرەدا بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پارتیمان لە ناوچەکە و خزمەتکردنی ھاووڵاتیان و گواستنەوەی دەنگی خەڵکی ئەم سنوورە تێکۆشەرە.

بەو بۆنەیەوە پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ (رادیۆی بەردەڕەش) دووپات دەکەینەوە و بەھیوای ئەوەی لە گشت روویەکەوە بەرەو پێش بچن و شانبەشانی کەناڵەکانی دیکەی میدیایی رۆڵی ئەرێنی خۆتان ببینن لە خزمەتگەیاندن بە بواری راگەیاندن و رۆشنبیری...

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھەر بەردەوام و سەرکەوتوو بن..

      

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی 

 پارتی دیموکراتی کوردستان

١٨ـی٨ـی٢٠٢٢

 

هەواڵی پەیوەندیدار