٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بە بۆنەی(۱٥)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی سلێمانی

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندان و هونەرکارانی کەناڵی تەلەفزیۆنی سلێمانی.

بە بۆنەی(۱٥)هەمین ساڵیادی دەستبەکاربوونی تەلەفزیۆنی سلێمانی، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و بینەرانی کەناڵە ئازیزەکەتان دەکەین و، دەستخۆشی کار و ئەرکی رۆژانەتان لێدەکەین. هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو بەرهەم و دەستکەوتی زیاترتان هەبێت.
تەلەفزیۆنی سلێمانی، یەکێکە لەو کەناڵە دیار و گرنگانەی رۆڵی بەرچاو و کاریگەری هەبووە لە خزمەتگەیاندن بە هاوڵاتییان لەو دەڤەرە خۆشەویستەدا، بۆیە جێدەستی هەوڵ و ماندووبوونتان لەو رووەوە مایەی سوپاس و پێزانینە.

دووبارە بەو بۆنەیەوە پشتیوانی خۆمان بۆ تەلەفزیۆنی سلێمانی دووپات دەکەینەوە و ئومێدەوارین تەواوی تواناکانی خۆتان بخەنەگەڕ بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان و گەیاندنی پەیامی پارتیمان کە پەیامی پێکەوەژیان و ئاوەدانی و خزمەتگوزارییە لە کوردستانێکی ئارام و بەهێزدا. هەر سەرکەوتوو و سەرفرازبن...   

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١ـی٨ـی٢٠٢٢
 

هەواڵی پەیوەندیدار