٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی له‌ خانەی موکریانی ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(٢٢)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی خانەی موکریانی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی خانەی موکریانی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە

بەبۆنەی(22)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی خانەی موکریانی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و نووسەران و خوێنەرانی بەرهەمەکانتان دەکەین و، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو هەنگاوی زیاتر و بە پرۆژەی نوێتر کتێبخانەی کوردی ئاوەدانتر بکەنەوە.

خانەی موکریانی یەکێکە لەو دەستکەوتە گرنگانەی بواری رۆشنبیریی و کوولتووری پارتیمان بۆ هاندان و یارمەتیدانی  دانه‌ر و نووسەران و ئەدیبانی کوردستان و دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە بێ جیاوازی لە بیروبۆچوون و ئاراستەی سیاسییان.

لەو روانگەیەوە رۆڵ و کاریگەری ئەو ناوەندە رۆشنبیرییە هەمیشە بایەخدار و گرنگ بووە لە رێگای کار و بەرنامەی هەمەجۆر و لە رووی چەندایەتی و  چۆنایەتییەوە و بە لە چاپدانی سەدان بەرهەم و کتێبی جۆراوجۆری بواری مەعریفی و ئەدەبی و ئەکادیمی، بۆیە ئەو پرۆژە و بەرهەمانەتان مایەی دەستخۆشی و پێزانینە. 

بەو بۆنەیەوە پشتیوانی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی خانەی موکریانی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە دووپات دەکەینەوە و بە هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر لە کار و پلانەکانتان...     

 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی 

پارتی دیموکراتی کوردستان

٤ـی٧ـی٢٠٢٢

هەواڵی پەیوەندیدار