پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا و هونەرمەند (محەمەد ئەحمەد ئەربیللی)
_(20)__2022_06_20_h15m3s27__ER.jpg)
بەڕێزان خانەوادەی هونەرمەند (محەمەد ئەحمەد ئەربیللی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا و هونەرمەندی ناسراوی هەولێر و کوردستان(محەمەد ئەحمەد ئەربیللی)مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵەکەتان و سەرجەم هەواداران و ئاشنایانی دەنگی خوالێخۆشبوو دەکەین و، خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو(محەمەد ئەحمەد ئەربیللی) هونەرمەند و ئاوازدانەرێکی دیار و بە ئەزموونی بواری هونەری و گۆرانی و، خاوەنی دەنگێکی رەسەن و دەیان بەرهەم و گۆرانی بوو، تەمەنێکی پڕ بەخششی بۆ ئەو بوارانە تەرخان کرد، بۆیە بەرهەم و گۆرانییەکانی هەمیشە لە بەرچاو و دیدەی خەڵک بە زیندوویی دەمێننەوە.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هاوپیشە و دۆست و هونەرمەندان و ئاشنایانی بەهرەی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بە دوور بن..
انا لله وانا الیه راجعون
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٠ـی٦ـی٢٠٢٢

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
