قۆناغی دوای سه‌ردانی وه‌فدی به‌ده‌په بۆ سلێمانی و بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆنووسی چاوپێكه‌وتنی ئیمراڵی
puk media
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا له شاری بالیكه‌سیر رایگه‌یاند: ئێمه به بڕیاره‌وه به‌رده‌وامی به قۆناغی چاره‌سه‌ری ده‌ده‌ین، ژیان ریسكه (سه‌ركێشییه)، سیاسه‌تكردن ریسكه، به‌هاكه‌ی هه‌رچییه‌ك ده‌بێت با ببێت، له پێناوی خۆشگوزه‌رانی میللـه‌ته‌كه‌ماندا ئه‌م نرخه ده‌ده‌ین، ده‌بێت دایكان نه‌گرین، ده‌بێت خوێنڕشتن بووه‌ستێت، بۆیه تا بێده‌نگبوونی چه‌كه‌كان تێكۆشانی ئێمه‌ش به‌رده‌وامده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ (باڵی) سیاسیش گفتوگۆكانی ئێمه به‌رده‌وامده‌بن، ئێمه ئه‌م رێیه بۆ ئه‌وه ده‌بڕین تا ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئێمه هاتووه، به‌سه‌ر منداڵ و نه‌وه‌كانی ئێمه نه‌یه‌ت، ته‌قه‌ڵاكانی ئێمه له پێناوی ئه‌مه‌دایه، ئه‌م وڵاته له هه‌موو ئه‌و ته‌نگه‌ژانه‌یه قوتاری بێت و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین له داهاتوودا ئه‌م وڵاته بكه‌ین به ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره‌ی كاریگه‌ر.
ئه‌ردۆگان له باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆنووسه‌كانی چاوپێكه‌وتنی ئیمراڵی وتی: گرنگی به‌و هه‌واڵه به‌دنیازو فیته‌نه‌كارانه، به‌و قسه‌و قسه‌ڵۆكانه‌و ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه تاریكانه مه‌ده‌ن كه له‌ڕێی میدیاكانه‌وه ده‌كرێت، ئه‌و ته‌ڵانه‌ی له‌ڕێی میدیاكانه‌وه ده‌نرێنه‌وه به هه‌ندی وه‌رمه‌گرن، روخاندن ئاسانه، ئه‌وه‌ی زه‌حمه‌ته بنیادنانه‌وه‌یه، ئێمه ئه‌وه‌ی زه‌حمه‌تمان هه‌ڵبژاردووه، ئێمه نه‌ك ئه‌وه‌ی ئاسانه، به‌ڵكو كاری زه‌حمه‌تمان هه‌ڵبژرادووه، هه‌رچه‌نده بۆ چاره‌سه‌ری كارده‌كه‌ین، له لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و كه‌سانه هه‌ن كه نایانه‌وێت (كێشه‌كه) چاره‌سه‌ر بێت، كاتێك له پێناوی نوژه‌نكردنه‌وه‌دا كار ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ش هه‌ن كه بۆ تێكدان ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان دێت درێخی ناكه‌ن، ئێمه به هه‌موو دروستی و بڕیاره‌وه ده‌ست به‌ده‌ن و جه‌سته‌ی خۆمان خستووه‌ته ژێر به‌رده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چیتر دایكان فرمێسك نه‌بارێنن، كه‌چی كه‌سانێك هه‌ن بۆ تێكدانی ئه‌مه كارده‌كه‌ن، ئه‌وانه به‌رامبه‌ر ئێوه‌دا درۆ ده‌كه‌ن، به جنێودان، بێڕێزیكردن، كاری فیتنه، قسه‌و قسه‌ڵۆك، به پیلانگێڕی و ئۆپه‌راسیۆنی میدیاكان دێنه به‌رامبه‌ر ئێوه، رۆژنامه‌یه‌ك هه‌ستاوه مانێشتی داناوه، له باره‌ی ئیمراڵییه‌وه هه‌واڵی دروستكردووه، من هه‌میشه وتومه كه به‌شێك له میدیاكان له‌گه‌ل ئێمه‌دا نییه، درێژبووه‌و قه‌ڵه‌مشۆڕه‌كانی ئه‌م میدیایه به‌مشێوه‌یه ده‌نووسن: (به‌ڕێوه‌بردنی ده‌ڵه‌وت شتێكی جودایه‌و به‌ڕێوه‌بردنی رۆژمانه‌ش شتێكی دیكه‌یه)، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت له‌م قۆناغه‌دا به‌شداریتان هه‌بێت، پێویسته ئه‌مجۆره هه‌واڵانه بڵاونه‌كه‌نه‌وه، نابێت بڵاوی بكه‌نه‌وه، ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره، من له باره‌یه‌وه قسه ناكه‌م، ئه‌وه‌م به هاوڕێكانیشم وتووه قسه نه‌كه‌ن، گوایه به دانانی ئه‌مجۆره مانشێتانه كاری رۆژنامه‌نووسییانی كردووه، ئه‌گه‌ر به‌مشێوه رۆژنامه‌نووسی ده‌كه‌ن، با ئه‌وجۆره رۆژنامه‌نووسییه‌ش رۆبچێت (له‌ناوبچێت)، راگه‌یاندن دیسان ده‌ڵێت سه‌رۆك وه‌زیران هێرشمان بۆ ده‌هێنێت، من راستییه‌كان ده‌ڵێم، هه‌ر كه‌سێكێك بیه‌وێت گورز له‌م قۆناغه بوه‌شێنێت، له به‌رامبه‌ر خۆیدا من و میللـه‌ت ده‌بینێت، ئه‌و به‌رده‌ی بخرێته به‌رده‌ممان و ببێت به كۆسپ، ده‌ریده‌هێنین و فڕێی ده‌ده‌ین، هه‌ر كێیه‌كی ده‌بێت با ببێت، به هه‌ندی وه‌رناگرین، ئه‌گه‌ر بێت‌و به ئه‌ندازه‌ی زه‌ڕڕه‌یه‌ك خۆشه‌ویستییان بۆ ئه‌م وڵاته هه‌بێت، نابێت له به‌رده‌م ئه‌م هه‌نگاوه جوانانه له‌مپه‌ر دروستبكه‌ن، ئێمه به‌هۆی ئه‌وانه‌وه نه‌بووین به ده‌سه‌ڵات، به‌بێ ئه‌وان میللـه‌ت ئێمه‌ی كردووه به ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌ر میللـه‌ت ئه‌وه‌ی وتووه، دیاره كه ئه‌وه‌ی میللـه‌ت راسته، نه‌ك ئه‌و شتانه‌ی ئه‌وان له گۆشه‌كانیاندا نووسیوه، تا ئه‌وكاته‌ی ئێمه لێدوانمان نه‌دابێت، له‌لایه‌ن ئێمه‌وه پشتڕاست نه‌كرابێته‌وه، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌وترێن درۆن و شتی بێ بنه‌مان، ئه‌و فیتنانه‌ی ده‌كرێن، كاری تێكده‌رانه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی دژی ئێمه‌ن كه چاره‌سه‌رییان ناوێت، هه‌ر كێیه‌ك چی ده‌ڵێت با بڵێت، چی ده‌نووسێت با بینووسێت. دوا وته ئه‌وه‌یه كه میللـه‌ت ده‌ڵێت، له‌و كاته‌ی ده‌ست به‌م قۆناغه كراوه، وتم پێویسته هه‌ر كه‌سێك به به‌رپرسیارییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكات، وتم پێویسته له به‌رامبه‌ر كاری تێكده‌رانه‌دا وریا بین، ئێمه قسه ناكه‌ین، كارده‌كه‌ین، به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ستیارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌وه به‌رده‌وامی به كاره‌كه‌مان ده‌ده‌ین، هه‌ندێك كه‌س بۆ ئه‌وه‌ی كۆسپ له به‌رده‌م ئه‌م قۆناغه دروستبكه‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌ستیان دێت، ده‌یكه‌ن، ئه‌وان چۆن حسابێكیان هه‌یه، خواش هه‌یه، ئه‌و مه‌سه‌له نه‌ك به ته‌عویزدان و پاشگه‌زبوونه‌وه، نه‌ك به وازهێنان له خه‌باتی دژی تیرۆر، به‌ڵكو به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو ئه‌و هه‌ستیارییانه‌وه، به دروستكردنی حقوقی برایه‌تی، به شێوه‌یه‌كی برایانه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
له لایه‌كی تره‌وه بوله‌نت ئارنچ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی توركیا رایگه‌یاند: پێویسته كه‌س گومان له نیشتمانپه‌روه‌ری ئاك پارتی نه‌كات، له‌باره‌ی پێشگیریكردن له "تیرۆر" ئاماژه‌ی به هه‌بوونی 4 خاڵی سه‌ره‌كی دا، ئه‌مه‌یشی خسته‌ڕوو له‌م خاڵانه قه‌ندیله، ئیمرالیه، كه عه‌بدوڵڵا ئۆجالان له‌وێ وه‌كو حكومدراوێك ژیان به‌سه‌رده‌بات، هه‌روه‌ها ئه‌و ناوه‌نده‌یه كه په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌ستكراوه‌كان پێكیانیهێناوه‌و درێژبووه‌ی سیاسی (په‌كه‌كه) به‌ده‌په.ـیه.
وتیشی: به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م چوارانه مومكین نییه هیچ چاره‌سه‌رییه‌ك به‌دیبێت، به‌ڵام ئه‌و حساب و كتابه‌ش كراوه كه ئۆجالان كه‌سێكه كاریگه‌ریی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و گروپانه‌وه هه‌یه، بۆیه زنجیره‌كه له ئه‌وه‌وه ده‌ستیپێكردووه، ئه‌گه‌ر بێت‌و له‌لایه‌ن ئه‌وانی دیكه‌شه‌وه قبوڵبكرێت، له‌وانه‌یه بگه‌ین به ئامانج، كه‌ی؟ ئایا ئه‌مه له دوای 1 تا 2 ساڵی تر ده‌بێت، یان به 3 تا 6 مانگی تر ته‌واو ده‌بێت، ئه‌مه نازانین، تا له كۆتاییه‌كه‌شی دڵنیا نین، به‌ڵام بڕواشمان به‌مه هه‌یه كه ده‌بێت ئه‌م كاره بكه‌ین.
وتیشی: دوێنێ هه‌ندێك له رۆژنامه‌كان كۆمه‌ڵه شتێكیان بڵاوكرده‌وه، ئه‌و رووداوه‌ی له پاریس روویدا، هه‌روه‌ها ئه‌و هێرشه لۆكاڵییانه‌ی له توركیا ده‌كرێته‌سه‌ر پۆلیس و سه‌ربازه‌كان، له‌هه‌ره دواییشدا بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م كۆنووسه له‌م رۆژنامه‌یه‌دا، هه‌ر هه‌موویان ئه‌و روودوانه‌ن كه كاتێك له‌سه‌ر ئه‌م رێگه‌یه ده‌ستبه‌كاربووین، چاوه‌ڕوان و مه‌زه‌نده ده‌كرا روبه‌ڕووی ئه‌مجۆره رووداوانه ببینه‌وه، هیچ كه‌سێكی له ئێمه به‌مه سه‌رسوڕ نه‌بوو، خوا له‌وه‌ی خراپتر بمانپارێزێت، ئێمه له‌م خاڵه‌دانین كه له به‌رامبه‌ر حاڵه‌تێكی وه‌هادا پاشگه‌ز بینه‌وه، له‌وانه‌یه قه‌ندیل كۆسپ دروستبكات، چونكه به چه‌ك له‌دایكبووه، له‌وێدا گروپ هه‌یه به‌مه بڕوا ده‌كات كه ده‌توانێت به چه‌ك له‌سه‌ر پێ بمێنێته‌وه، له به‌رامبه‌ر ئێمه‌دا ته‌نها كه‌سێك و گروپێك نییه، ئێمه به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی 7 ده‌وڵه‌ت داوای چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین.
زه‌فه‌ر چاغلایان وه‌زیری ئابووری توركیا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان هه‌ڵسه‌نگاندنی قۆناغی ئیمرالی كرد، له باره‌ی دزه‌كردنی كۆنووسی چاوپێكه‌وتنی وه‌فدی به‌ده‌په له‌گه‌ڵ ئۆجالان له ئیمراڵی رایگه‌یاند: ئه‌وجۆره كارانه بۆ جاری یه‌كه‌م نییه رووده‌ده‌ن، ئه‌مه مه‌سه‌له‌ی وڵاتی ئێمه‌یه، من كه‌سێكی ره‌چه‌ڵه‌ك كورد.ـم، من كه‌سێكم چه‌ندین ساڵه نه‌متوانیوه بڵێم كورد.ـم، توركیا له سه‌رده‌مێكی زۆر گرنگدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، من له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌زانم كه ئه‌م چاوپێكه‌وتنانه هه‌ن، سه‌رۆك وه‌زیران بوێرییه‌كی گه‌وره پیشانده‌دات.
چاغلایان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌گه‌ر بێت‌و له توركیادا قۆناغی ئاشتی به‌قه‌رار بێت، له بواری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه گه‌لێك شت له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت، وتیشی: مه‌سه‌له‌ی تیرۆر، مه‌سه‌له‌ی ته‌نها یه‌ك پارت نییه، مه‌سه‌له‌ی هه‌موو توركیایه، ئینشه‌ڵڵا ئۆپۆزیسیۆن بۆ ئامانجی خۆده‌رخستن نه‌جوڵێته‌وه، ئێمه له سه‌رده‌مێكداین ده‌بێت هه‌ر هه‌موومان ده‌ست بخه‌ینه‌نێو ده‌ستی یه‌كتره‌وه، من بڕواموایه پێده‌چێت كاری تێكده‌رانه‌ی له‌مجۆره روو بده‌ن، به‌ڵام ئێمه له بابه‌ت ئه‌م قۆناغه‌دا راناوه‌ستین، به ده‌وامی پێده‌ده‌ین، ده‌بێت میللـییه‌تچێتی كاسه‌سه‌ری* تێپه‌ڕ بكه‌ین، من وه‌كو كه‌سێكی میللـییه‌تچیی (سه‌ر به مه‌هه‌په) كۆن ئه‌مه ده‌ڵێم؛ ده‌بێت میللـیگه‌رایی ئێمه ببێت به میللـیگه‌رایی توركیا).
جێگیری سه‌رۆكی مه‌هه‌په (پارتی بزووتنه‌وه‌ی میللی) جه‌لال عه‌دنان له باره‌ی قۆناغی ئیمرالییه‌وه دواو وتی: ئه‌و هه‌وڵانه بێهوده‌ن كه ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مانی ئێمه‌ش راكێشی نێو ئه‌م قۆناغه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن (استلاء) بكه‌ن، نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌رله‌مانان ببێته پارچه‌یه‌كی ئه‌م گه‌مه‌یه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا بۆ ئه‌م كاره هه‌وڵی رازیكردنی میللـه‌ت ده‌درێت، جه‌ختیكرده‌وه حكومه‌تی ئاك پارتی و سه‌رۆكه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له دژی میللـیته‌كه‌یان شه‌ڕێكی سایكۆلۆژییانی به‌رپا كردووه‌و وتی: له هیچ مه‌مله‌كه‌تێكی دنیادا نه‌بینراوه، حكومه‌تێك به ته‌كنیكی شه‌ڕی سایكۆلۆژی، به گوشاری سایكۆلۆژی، هه‌روه‌ها له رێی ئه‌ندازریاری سیاسییه‌وه میللـه‌ته‌كه‌ی رازی بكات، سه‌ره‌تا ده‌یانه‌وێت میللـه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌مه رابهێنن، دواتر ئه‌م میللـه‌ته سڕ بكه‌ن، ئاك پارتی و ئه‌وانه‌ی كرێدیتیان بۆ كردووه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه ته‌سلیمی په‌كه‌كه ببن، به‌ڵام ئێمه‌و میللـه‌ته‌كه‌مان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌سلیم به په‌كه‌كه نابین.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی دۆغان له ئه‌نجامی چاوپێكه‌وتنی قه‌ندیل موراد قه‌ره‌یلان رایگه‌یاند: ئه‌وان پشتیوانی له‌م قۆناغه ده‌كه‌ن كه عه‌بدوڵڵا ئۆجالان له ئیمراڵی ده‌ستیپێكردووه، هه‌روه‌ها پاڵپشتی له نه‌خشه‌ڕێگه‌ی ئۆجالان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌وانیش وه‌كو رێكخراوه‌كه خوازیاری چاره‌سه‌رن، قه‌ره‌یلان وتی: ئه‌م قۆناغه‌ی ئیمراڵی زۆر گرنگ و ئه‌رێنییه، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد پێویسته ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست نه‌درێت، بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری به هه‌موو هێزو ئیراده‌ی خۆمانه‌وه له پشت ئۆجالان وه‌ستاوین، به‌ده‌په.ـش ئه‌مه‌ی وتووه كه ئه‌وانیش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له پشت ئۆجالان وه‌ستاون و هه‌مان ئه‌و چاوه‌ڕوانییه له كه‌جه‌كه.ـش ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی میللـییه‌ت ده‌نووسێت، له دوای گه‌یشتنی وه‌فدی به‌ده‌په بۆ سلێمانی، له‌به‌ر به‌رده‌وامی بومبارانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌سه‌ر ناوچه‌كانی قه‌ندیل، نامه‌ی ئۆجالان دره‌نگ به قه‌ندیل گه‌یشتووه، رۆژنامه‌كه به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان ئه‌مه ده‌خاته‌ڕوو كه بۆ ئه‌وه‌ی نامه‌ی ئۆجالان له بارێكی ئاسایشیدا به قه‌ندیل بگه‌یه‌ندرێت، په‌یوه‌ندی به ئه‌نكه‌ره‌وه كراوه، داوا كراوه هێرشه ئاسمانییه‌كان بوه‌ستێدرێن، وه‌فده‌كه به ئه‌نكه‌ره‌ی وتووه هێرشه ئاسمانییه‌كان زیان به‌م قۆناغه ده‌گه‌یه‌نن، بۆ ئه‌وه‌ی نامه‌ی ئۆجالان به قه‌ندیل بگه‌یه‌ندرێت پێویست به هه‌لومه‌رجی گونجاو هه‌یه، به گوێره‌ی بانگه‌شه‌كان له دوای ئه‌م په‌یوه‌ندیكردنه هێرشه ئاسمانییه‌كان وه‌ستێندراون، له دوای ئه‌مه وه‌فدی به‌ده‌په سه‌ر له ئێواره به نێهنییه‌كی زۆره‌وه له سلێمانی به‌ره‌و قه‌ندیل به‌ڕێكه‌وتووه‌و ته‌له‌فۆنه‌كانیشیانی داخستووه.
* له ساڵانی 60 ـكانه‌وه بۆ سه‌لماندنی نه‌ژادی توركێتی هه‌ندێك له كه‌سایه‌تییه‌كان له توركیا گۆڕه‌كانیان هه‌ڵكه‌ندراوه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ر كاسه‌ی سه‌ریان پێشكنین كراوه، بۆ نموونه له‌مانه گۆڕی "میمار (میعمار) سینان" هه‌ڵكه‌ندراوه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ر كاسه‌سه‌ری ئه‌و پشكنین كراوه، هه‌ندێك سه‌رچاوه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئێستا میمار سینان له گۆڕه‌كه‌یدا بێت كاسه‌سه‌ره.
سه‌رچاوه/ حورییه‌ت و میللـییه‌ت




