٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

کریستیان سایئنس مونیتور: ترس لە ئیسلامیی سیاسی لە تونس

سەرچاوە: KDP.info

پارتی نەزهەی ئیسلامی دەسەڵاتدار لە تونس و هەتا ئەندامەکانی دەپرسن دەبێت چی لەگەڵ کێشەکانی ئەم قۆناغە بکرێت. پارتی سەرەکی هاوپەیمانی دەسەڵات کاردەکات لەپێناو ئارامی و سەقامگیری، کەچی لایەنگیری لە پاشەکشەدایە هەتا لە نێو ئەوانەی دوای شۆڕش هاوکاریان کردووە. ئەم پارتە رووبەرووی رەخنەی توند بۆتەوە، وەکو دەڵێن تۆمارێکی دڵتەنگی لە سەرکردایەتی وڵات تۆمارکردووە و هەروەها کێشەی تیرۆرکردنی شوکری بلعیدی چەپڕەو کێشەکەی خراپتر کرد، بەتایبەتی دەربارەی چاکسازی حکوومەت کە لەرێڕەوی خۆی لایداوە، سەرباری گێرانەوەی بەهاری عەرەبی بەرەو ئاراستەی راستەقینەی خۆی. یەکێک لە چالاکوانەکان گوتیەتی ئەم قۆناغە هی تاک حزبێک نییە، بەڵکە پەیوەستە بە کێشەی ناسنامە و رۆنانەوەی دامودەزگاکان. زۆر لە تونسییەکان هەنووکە گومانیان لە توانای حکوومەت بۆ بەرێوەبردن هەیە، ئەمەش لەوە تێپەڕیوە و بۆتە ترس لای هەندێکی دیکە و ئۆپۆزسیۆن حکوومەت بەوە تاوانبار دەکات کە فەشەلی هێناوە لە رووبەرووبوونەوەی گروپە سەلەفییە توندڕۆکان کە پشت بە توندوتیژی دەبەستن. سەرباری گلەیی هاووڵاتیان و بەرزبوونەوەی رێژەی بێکاری بۆ %19

هەواڵی پەیوەندیدار