٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

فۆرین پۆلسی: ئاو لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بە خێرایی لە کەمبوونەوە دایە

سەرچاوە: KDP.info

لە توێژینەوەیەکی هاوبەشی ناسا لەگەڵ زانکۆی کالیفۆرنیا و ناوەندی نیشتیمانی بۆ تویژینەوە لەئەمەریکا، رێژەی ئاو لە رۆژهەڵاتی ناوەراست کە خێرایی کەمدەبێتەوە.
 تویژەرەکان لەرێگەی بەکارهێنانی مانگی دەستکردی نانسا بۆیان دەرکەوتووە کە لە ساڵەکانی نێوان 2003تا 2009لە روباری دیجلە و فوراتدا نزیکەی 117ملیۆن فدانی ئاوی پاقژی یەدەگ لەدەست چوو. ئەمەش بەدووەمین رێژەی لەدەستچوونی ئاوی یەدەگ لە دوای هیند دێت، ئەم رێژەیەش دوای وشکە ساڵییەکەی 2007خێراتر بووە. لەتەک ئەم کەمبوونەوەیەدا ناوچەکە ئاوی پاقژی پتری پێویستە بۆ بەکارهێنان و هەوڵدەدەن بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان ئاوی خواردنەوە بەرهەمبهێنن، ئەو وڵاتانەی راستەوخۆش کەوتوونەتە ژێر کاریگەرییەکانی ئەم ئاو کەمبوونەوەیە تورکیاو سوریا و عێراق و ئێرانە، زۆربەشیان لە رووی سیاسییەوە سەقامگیر نین.
رەچاو دەکرێت جەنگی ئاو ببێتە سەرچاوەی ململانێ نێودەوڵەتییەکان، لەمبارەوە پیتەر برۆکس توێژەری ئاسایشی ئاو بە پشت بەستن بە بۆچوونی پسپۆرە کۆنەکان کە گوتیانە "ویسکی بۆ خواردنەوە و ئاویش بۆ یەکتر کوشتن" ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم مەسەلەیە نوێ نییە.

برۆکس ئاماژە بە کێشەی دیجلە و فورات دەکات و دەڵێت کێشەی کوردو ناکۆکییەکانی ئێستای سوریا و عێراق لایەنێکی کێشەی کەم ئاوییە، ئەمە نیشانی دەدات کە هەرچی زۆرترە سەقامگیری لەبارەی ئاوەوە نەیەتە ئاراوە، بە بەراورد بە زۆربەی ناوچەکانی دیکە لە جیهاندا. کارگەیشتە ئەوەی بە هۆی کەمبوونەوەی ئاو پەرلەمانی عێراق ساڵی 2009داوای بەشە ئاوی خۆی لە تورکیا بکات، کەچی سەرباری ئەم گلەییو کێشانە تورکیا بەردەوامە لەسەر دروست کردنی بەنداوی ئەتاتورک. کەچی نائارامی هەرێمایەتی رووبەروی سوریا و عێراق بۆتەوە. رەچاویش دەکرێتلە داهاتوودا ئاو رۆلێکی گرینگتر لە ناکۆییە ناوەخۆیی و ململانێ هەرێمایەتییەکان لە نێوان ئەم سێ وڵاتە بگێڕێت.
شەڕی ناوەخۆیی سوریا شەڕی سەختی لە دەوروپشتی بەنداوەکان نیشان دەدات کە ئەم کێشەیە چەندە جدییە، هەروەها مەسەلەکە هەرێمایەتییەکە دەگۆڕێت کە ئێران دەیەوێت ئاو لە ئەفغانستان بەدەست بهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار