٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بۆ كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان/ سەرپەرشتیاری گشتی و ھەڤاڵانی ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و كارمەندانی كوردستان تیڤی..


لە (٢٣)هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و  بینەرانی ئازیزی كەناڵەكەتان دەكەین و، بۆ ساڵی داهاتوو ئومێدمان پێشكەوتنی زیاترتانە لە پلان و كار و بەرنامەكانتان.

كەناڵی ئاسمانی كوردستان، کە بەر لە (٢٣)ساڵ بە سەرپەرشتی و رێنوێنی جەنابی سەرۆك بارزانی وەکو یەکەمین کەناڵی ئاسمانی لە ھەرێمی کوردستان دامەزرا،  وێستگەیەكی نوێی دیاری لە بواری كاری میدیایی هێنایە ئاراوە و بە پلان و پرۆژەیەكی پێشكەوتووی زانستی و  تەكینیكیەوە دەستی بە پەخش كرد و مایەی خۆشحاڵیشە،  كە ئەمڕۆ خاوەن پەیامێكی رەسەن و راستگۆیانەیە و پێگەی شیاوی خۆی لەو بوارەدا گرتووە.

دامەزراندنی کەناڵی كوردستان تیڤی وەك كەناڵێكی ئاسمانی هەنگاو و دەسكەوتێكی دیكەی گرنگ و بەسوود بوو بۆ سەرجەم هاونیشتیمانیان و خزمەتگەیاندن بەخواست و ویستیان و پەرەپێدانی زیاتر بە بواری كولتووری و رۆشنبیری و زمانەوانی و میدیایی.

لەم یادەدا جارێكی دیكە پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆ كەناڵی ئاسمانی كوردستان(Ktv) دووپات دەكەینەوە و ھیوای بەردەوامی و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
هەر سەركەوتوو بن..

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی 
پارتی دیموكراتی كوردستان
١٦ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
 

هەواڵی پەیوەندیدار