راگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەبدولقەهار عەبدوڵڵا دەکات

بەڕێزان خانەوادەی مامۆستا و میدیاکاری خوالێخۆشبوو (عەبدولقادر عەبدوڵڵا)
بە داخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشکەشکاری بەرنامەی پەروەردە لە رادیۆی بەردەڕەش و مامۆستا و سەرپەرشتیاری پەروەردەیی خوالێخۆشبوو (عەبدولقادر عەبدوڵڵا)ی باوکی ھەڤاڵی میدیاکار (یاسر عەبدولقادر)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و کەسوکار و ھاوپیشە و ھاوکارانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لە خودای گەورە داواکارین سەبووری و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوویش بخاتە بەر رەحمەتی خۆی و بە بەهشتی بەرینی شاد بکات.
انا للە وانا الیە راجعون
دەزگای رۆشنیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢ـی ١ـی ٢٠٢٢

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
