٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا و هونەرمەند (رزگار فەقێ عەوڵا)

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێز خانەوادەی هونەرمەند(رزگار فەقێ عەوڵا)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا و هونەرمەند(رزگار فەقێ عەوڵا)مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەس و کار و بنەماڵەکەتان دەکەین و، خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.

خوالێخۆشبوو(رزگار فەقێ عەوڵا) لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر مامۆستا بووە، هەروەها هونەرمەندێکی دیار و بە ئەزموونی بواری هونەری و رۆشنبیری و رۆژنامەنووسی بوو، لە چەندین ئۆرگان و رۆژنامە و گۆڤاری سەر بە دەزگای راگەیاندنی پارتیمان کاری کردووە و تەمەنێکی پڕ بەخششی بەڕێکرد، بۆیە لەو بوارانەدا جێدەستی بەرچاو و لەبیر نەکراوە.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هاوکار و دۆست و هونەرمەندان و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە..
انا للە وانا الیە راجعون

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٠ـی١١ـی٢٠٢١

 

هەواڵی پەیوەندیدار