گاردیان: ئایا قەیرانی سوریا پێویستی بە دانوستانی ئێران و سعودییە هەیە؟
نووسینی- جابریل رێفکیند و جیاندۆ مەنیکۆ بیکۆ
دانوستان لەلایەن لایە ناکۆکەکانی سوریا دەبێت لەرێگەی داننان بە بەرژەوەندی هێزە هەرێمایەتییەکانەوە دەست پێدەکات، لەوانەش ئێران و سعودییە. هەواڵەکان ئەوە نیشان دەدەن کە رژێمەکەی ئەسەد ئامادەیە وەزیرێک رەوانەی دەرەوە بکات، لەپێناو دانوستان لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا، بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتنێک بەڵام توندتویژی هێشتا بەردەوامە، سەرەتا لەلایەن رکابەرە سیاسییە ناوەخۆییەکان و دواتریش هەرێمایەتییەکان دەستی پێکرد.
بەڵام کێشەی سوریا بەهۆی هۆکاری هەرێـمایەتی کە هەردوو رکابەری ئێران و سعودییە نوێنەرایەتی دەکەن لەپەرەسەندنە، هەروەها لایەنی دیکەی وەکو روسیا و ئەمەریکاش رۆلیان هەیە لە کێشەکان، بەڵام ئەو لایەنانەی لە دوارۆژ دەیانەوێت دانوستان بکەن پێویستە رەچاوی هەندێک لایەنی هەرێمایەتی دیکەش بکەن.
چارەسەری ئاشتیانە لە سوریا پێویستی بە دانوستانی نهێنی لە پشت پەردەوە هەیە، بۆ گەیشتن بەم ئامانجە لەگەڵ هەریەک لە ئێران و سعودیە پێویستە رووبەروبوونەوەی ریاز و تەهران دوور بخرێتەوە، کەرەنگە ببێتە هۆی پێکدادانی نێوان شیعە و سونە بە درێژایی روباری دیجلە و فورات.
پێویستە دانوستانی جیا لە نێوان ئەمەریکا و روسیا ئەنجامبدرێت، رەنگە چینیش بەشدار بێت، هەروەها لەهەمان کاتیشدا پێویستە لەئاستێکی دیکەدا دانوستانی ناراستەوخۆش لە نێوان سعودیە و تەهران ئەنجام بدرێت.




