٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

واشنتن پۆست: ئەمەریکا رازی بوو لەسەر ئەوەی لەرێگەی دروستکردنی تۆڕێک هاوکاری کوێرەکان بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئیدارەی خواردن و دەرمان لە ئەمەریکا رازیبوو لەسەر بەکارهێنانی یەکەم تۆڕی دروستکراو، ئەمەش پەیوەستە بە دۆزینەوەی تۆڕێکی نوێی بینین و هاوکاری ئەو کوێرانەی کە بە زگماگ هیچ نابینن ، تاکو هاوکاری بکرێن شتێکی کەم ببینن. ئەم ئامرازە نوێیە دەتوانێت هاوکاری نەخۆشەکە بکات، هەندێک هەستی بینینی لا دروست بکرێتەوە. ئەمەش هاوکاری نەخۆشەکە دەکات هەندێک وشە بناسێتەوە و ببینێت، یاخود لافیتە و نووسراوەکانی شەقام ببینیت.
ئەم زانیارییە نوێیەش لەسەر زاری بریان مانسفیلدی جێگری بەرێوەبەری توێژینەوە لە دەزگای نەهێشتنی کوێری لەئەمەریکا ئاشکرا کراوە، ئەو کەسەی هیچ نابینێت، ژیانی سەر لە نوێ لەرێگەی ئەم دۆزراوە نوێیە دەگۆڕێت.کە یەکسەر دەتوانێت لە ژورێکدا بڕوات و دەرگا ببینێت. ئەم دۆزینەوە و رێگەپێدانی ئەمجۆرە تۆڕانە، کاریگەری لەسەرملیۆنەها کەس لە ئەمەریکا دەبێت. هەروەها هەنووکە بیر لە دۆزینەوەی کۆمەلێک رێگەی دیکەش بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشییە لە ئارادایە. لەوانە چارەسەری کۆرپە لە ناو سکی دایکی و نەشتەرگەری ..هتد..

هەواڵی پەیوەندیدار