ئەندپێندنت: بیری شەمپانزی لە هی مرۆڤ خێراترە
لێۆڵینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە بیرکردنەوەی شامپانزی لە هی مرۆڤ خێراترە، لێکۆڵێنەوەکە دەریخستوە کە ئەم گیانەوەرە تەنیا بەشێک لە چرکەی پێویستە بۆ وەبیرهاتنەوەی شتەکان، کەچی ئەم پرۆسەیە لای مرۆڤ چەند چرکەیەک دەخایەنێت. زانایەکی ژاپۆنی لەمبارەوە ئاشکرای کردووە کە شەمپانزی پێویستی بە کەمتر لە نیو چرکە هەیە بۆ وەبیرهاتنەوەی شتەکان، دیارە ئەمەش بەراستی بەبیرهاتنەوەی شوێنەکان بە وردی و هەروەها بەبیرهاتنەوەی نۆ ژمارەیە بە دوای یەکدا ئەمەش لە سەر ساشەی کۆمپیۆتەر ئەنجام دراوە. ئەم زانایە کە ناوی تیتسور ماتسوزاوا یە لە زانکۆی کیوتو، دەڵێت موستەحیەلە مرۆڤ بتوانێت ئەم کارە بکات کە شەمپانز دەیکات، چونکە ئەم گیانەوەرە بیرهاتنەوەی باشترە لە هی مرۆڤ. ئەم تاقیکردنەوەیە لەسەر کۆمپیۆتەر کراوە و کۆمەڵێک ژمارەیان لە سەر شاشە داناوە بەشێوەیەکی رەشۆکی، کە شامپانیز کلیک لەسەر خاڵێک دەکات، هەموو ژمارەکان بزر دەبن، کەچی لە ماوەیەکی زۆر کورتدا دەتوانێت هەر هەموو ژمارەکان لە شوێنەکانی خۆی، چۆن پێشوو رەشۆکی دانرابوو، ئەوها دایان بنێتەوە. ئەم پرۆفیسۆرە ژاپۆنییە تاقیکردنەوەی لەسەر مێینەیەکی شامپانزی بەناوی (ئای) کە بە ژاپۆنی واتای خۆشەویستی دەگەیەنێت لە گەڵ منداڵە تازەکەی کە ساڵی 2000 لە دایک بووە ئەنجام داوە.




